نرخی-پی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕوونکردنەوەیەکی نرخی پی بە ئینگلیزی
ڕوونکردنەوەیەکی نرخی پی بە ئینگلیزی

لە ئاماردا، نرخی پی (بە ئینگلیزی: p-value) کردارێکە لەسەر ئەنجامە بەرچاوکەوتوەکانی نمونەیەک (واتە ئامارێکە) کە بەکاردێ بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەیەکی ئاماری. پێش ئەوەی تاقیکردنەوەیەک ئەنجام بدرێت ئاستێک دیاری ئەکرێت، کە بە ئاستی "گرنگ" ناو ئەبرێت بۆ تاقیکردنەوەکە، زۆرجار ٪٥ یان ٪١ دا ئەنرێت و بە ئەلفا (α) ھێما ئەکرێت. 

ئەگەر ھاتوو نرخی پی دۆزراوە یەکسان یان بچکوتر بوو لە ئاستی گرنگی'یەکە (α)، ئەوە پێشنیار ئەکات کە داتا دەرچوەکە ناجێگیرە و ئەوەی کە بە گریمانەی بەتاڵ دا ئەنرێ (null hypothesis) ئەبێ ڕەت بکرێتەوە.[١]

بنەماکان[دەستکاری]

بە زمانێکی سادە نرخی پی بریتیە لەو ئەگەرە probabilityیەی کەوا لە کاتێکدا دوو داتا دابنێین وەک یەک بن، چەندە بەڕێکەوت ئەکرێ جیاوازبن. بۆ ئەوەش وا دا ئەنێین کە ھەمیشە ئەکرێ بە ڕێکەوت لانی کەم ٪٥ یان ٪١ (٠.٠٥، ٠.٠١) جیاوازبن.

ئەو وەک یەک دانانە خۆی لە ئاماردا بە گریمانەی بەتاڵ دا ئەنرێ، نرخی پی'یش بریتیە لەو ئاستەی کە ئەبێ ڕێگا بدرێ کە وانەبێت. ئەگەر لەوە کەمتر بوو بڕی لەیەک نەچوونەکە ئەوا نابێ گریمانە بەتاڵەکە ڕاست بێت.
کەوابێ لە کاتێکدا بڵێین ئەکرێ لانی کەم بەڕێکەوت ٪٥ جیاواز بن و ٪٩٥ وەک یەک بن، بەڵام ئەنجامی داتاکە لەوەش کەمتر بێ بۆ نمونە٪٢ جیاواز بن ٩٨٪ وەک یەک وابن ئەوا لانی کەمی ڕێکەوتەکە کەمە و نرخەکە بە significant - گرنگ دا ئەنرێت و گریمانەبەتاڵەکە null hypothesis ڕەت ئەکرێتەوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ نرخی پی. نامیلکەی ئاماری ئەندازیاری. دواسەردان 27-9-2016.