نبال تەوابتە
نبال تەوابتە چالاکوانی مافەکانی ژنانی فەلەستینییە،[١] کە لە زانکۆی بیرزیت کاردەکات. لە ساڵی ٢٠٠٨، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی وەرگرت.
ژیان[دەستکاری]
یەکەم ژنە کە ھەڵبژێردرێت لە ئەنجومەنی گوندی بەیت فەجار، کە لەوێ ٧ ساڵان خزمەتی کرد.[٢] بەشێوەی خۆبەخشانە مەشق و ڕێنمایی ژنانی دیکەی دەکرد بۆ ئەوەی کورسی بەدەستبھێنن لە ئەنجومەنەکە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٥، ڕۆژنامەییەکی مانگانەی بەناوی الحال (باروودۆخەکە) دامەزراند، کە باسی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دەکرد وەک کوشتن بەھۆی شەڕەف، ھاوسەرگیری نایاسایی، لێزبیان و ھەژاری دەکرد.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٨، خۆشی وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەکە و نووسەر لە ڕۆژنامەکە کاری دەکرد.[٢][٣] لەیەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەیدا، وێنەیەکی گەورەی ئامینە عەباس، ژنی مەحموود عەباس، لەسەر ڕووپەڕی ڕۆژنامەکە چاپکرا، کە دەنگۆیەکی زۆر لەگەڵ ڕەخنەی نایەوە. بەقسەی نبال، ئەوە یەکەمجاربوو کە وێنەی ئامینە بگاتە دەست خەڵک.[٣][٤]
ھەروەھا نبال کاری کردووە لەسەر شانۆی تەلەفزیۆنی لەبارەی کێشەکانی نەخوێندەواری لەژنان، ھەروەھا نووسین و کاری بەرھەمھێنانی فیلمی بەڵگەنامەیی لەسەر کێشەی خۆکووژی لەنێو ژنانی فەلەستین ئەنجامداوە.[٢] لە ئازاری ٢٠٠٨، لەبەرامبەر کار و چالاکییەکانی، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥] نبال لە ساڵی ٢٠١٥، بەڕێوبەری سەنتەری گەشەپێدانی میدیایی زانکۆری بریزیت بوو.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا International Women of Courage Award Ceremony: 2008
- ^ ئ ا ب پ "Trailblazer Opens Doors for Palestinian Women | IIP Digital". Archived from the original on 3ی Marchی 2016. Retrieved 2ی Aprilی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) - ^ ئ ا Risky use of democratic rights | JPost | Israel News
- ^ Mahmoud Abbas's wife undergoes surgery in Israel |, The Times of Israel
- ^ "AWIU» 2008 WOC – Nibal Thawabeth". Archived from the original on 3ی Novemberی 2013. Retrieved 2ی Aprilی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Nibal Thawabteh - Landmark report on Media Development in Palestine, UNESCO, Retrieved 13 July 2016
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نبال تەوابتە تێدایە. |