ناووکی لینوکس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ناووکی لینوکس
Tux.svg
دانەر(ان)ی سەرەتایی لینوس تورڤالدس
نووسراوە بە C
سیستەمی بەکارخەری گنو/لینوکس
زمانەکان ئینگلیزی
جۆر ناووک
مۆڵەتنامە مۆڵەتی ئاشکرای گشتی GNU وەشانی ٢ (تەنها)
وێبگە www.kernel.org

ناووک (بە ئینگلیزی: Kernel) ی لینوکس ناووکی سیستمی کارپێکردنی گنو/لینوکسە، لەلایەن لینوس تورڤالدس ەوە نووسرا لەسەرەتای نەوەتەکانەوە پاشان لەژێر مۆڵەتی گشتی جی پی ئێڵ دا وەشاندی، کۆمەڵێکی زۆر خۆبەخش بەردەوام لەسەر گەشەپێدانی کاردەکەن لە ھەموو جیھاندا. جێی ئاماژەیە کە ناووکی لینوکس شتێکی تاکییە بەڵام پاڵپشتی ئەو بەشانە دەکات کە بۆ زۆرکردن دەشێن.

سەرەتا[دەستکاری]

لینوس تورڤالدس خوێندکارێکی فینلەندی بوو لە زانکۆی ھێلسینکی لە فینلەندا، ھەستا بە کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرێکی نوێ کە سیستمی کارپێکردنەکەی MS-DOS بوو، تورڤالدس ھیچ دڵخۆش نەبوو بەو سیستمە و بەوھیوایە بوو کە بگات بە سیستمی ینوکس بەڵام ئەو سیستمە تێچوونی بەرزی دەویست لەچاو خوێندکارێکدا، بۆیە ھەستا بەبەکاربردنی Minix، کەپێی دەوترێت ھاوشێوەی یونکس کە ئامادەکرابوو بۆ مەبەستی پەروەردەیی، تورڤاڵدس پێشتر زمانی C خوێندبوو لە زانکۆ و سیستمی Minix زۆر کاریتێکرد، بۆیە بڕیاریدا ناوکێک وەک ئارەزوو بنووسێت، لە ٢٦ ی ئابی ١٩٩١ دا تۆرڤاڵدس پرۆژەی ناوکێکی سادەی راگەیاند، و وای پێخۆشبوو کە پرۆژەکە بخاتە ژێر مۆڵەتی GNU GPL ـەوە، کە ئەمەش وای کرد کە بەکارھێنەران بتوانن کۆد و نووسراوی سەرچاوە ببینن و ھەروەھا دەستکاریبکەن و گەشەی پێبدەن، ئەمەش بووە ئەنجامی ئەوەی کە سەدان پرۆگرامنووسی خۆبەخش لەسەرانسەری جیھاندا بەشداری لە پرۆژەکەدا بکەن. لە کاتژمێر ٢٠ و ٥٧ خولەک و ٨ چرکە بە کاتی جیھانیی لەڕۆژی ٢٥ ی ئابی ١٩٩١، لینوس نامەیەکی لەنێو comp.os.minix ی پۆستیی نووسی، تێیدا پرۆژەیەکی بێ وێنە سادەی راگەیاندبوو، سەردێری نامەکە بریتیی بوو لە: دەتەوێت چی ببینیت لە minix ؟

دەقی نامەکان لە وتاری لینوس تورڤالدس ــدا بخوێنەرەوە بەدرێژیی.

پاش نزیکەی ساڵێک دوای دەرچوونی ناووکی لینوکس، پرۆفیسۆر ئاندرۆ تانینباوم (داڕێژەری سیستمی Minix) رای خۆی لەسەر سیستمی لینوکس نووسی (ئەمە لەکاتێکدا بوو کە ھێشتا لینوکس لە وەشانەکانی سەرەتایدا بوو)، بەشێوەیەک باسی لینوکسی کرد کە گوایە سیستمێکی ھی ئەوە نییە بگوێزرێتەوە + رەخنەی لەشێوازی بنەمای درووست بوون و بنیادنانی ناووکەکە گرت کە شێوازی تاکڕەوی Monolithic بوو، لەکاتێکدا تانینباوم یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆر بەتووندی لایەنگری شێوازی بچووک Microkernel بوو، گفتوگۆیەکی درێژ خایەن لەنێوان ھەردوو تۆرڤاڵدس و تانینباوم روویدا لەسەر ئەو باسە.