لینوس تۆرڤاڵدس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە لینوس تورڤالدسەوە ڕەوانە کراوە)
Linus Torvalds
لینوس تۆرڤاڵدس

تۆرڤاڵدس لە لێنکس‌کۆن لە ئەورووپا ٢٠١٤
لەدایکبوون
لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس

(١٩٦٩-١٢-٢٨) ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
نیشتەجێیدەنتۆرپ، ئۆرگان، ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەفینلاندی، ئەمریکی (ھاووڵاتیکراو لە ٢٠١٠)
خوێندنگەزانکۆی ھێلسنکی (M.S.)
پیشەئەندازیاری پڕۆگرامساز
خاوەنکاردامەزراوەی لینوکس
ناسراوە بەناووکی لینوکس، گێت
ھاوسەرتۆڤە تۆرڤاڵدس
مناڵ(ەکان)٣
باوان(ەکان)نیلس تۆرڤاڵدس (باوک)
ئانا تۆرڤاڵدس (دایک)
خزمەکانلێۆ تۆرنگوێست (باپیر)
ئۆڵێ تۆرڤاڵدس (باپیر)


لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس (بە سویدی: Linus Benedict Torvalds) لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩، ئەندازیارێکی فینلاندی-ئەمریکیـیە. کە دروستکەری ناووکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ، گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ، و چەند ساڵێک دواتر ئەندرۆید وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون.

ژیاننامە[دەستکاری]

ساڵانی زوو[دەستکاری]

تۆرڤاڵدس لەدایکبووی ھێلسنکی، فینلاندـە. کوڕی ھەریەکە لە (ئانا) و (نیلس تۆرڤاڵدس)ـە. وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تۆرڤاڵدس و لێۆ تۆرنگوێستـی ئامارزانە. وە ھەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی ھێلسنکی بوون لە ساڵی ١٩٦٠ـەکان.

تۆرڤاڵدس قوتابی زانکۆی ھێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس لە ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی (NODES)، پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بە سوپای فینلاندـی ھێزی سەربازی ئوسیما. لە ھاوینی ساڵی ١٩٨٩، ١١ مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاریی سەربازیی زۆرەملێی فینلاند. لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو، لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان.

لینوکس[دەستکاری]

دوای سەردانیکردنی بۆ ترانزمێتا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس پەسەندی کرد کە کار بکات لە شوێنێکی کۆمپانیاکە، ئەو شوێنەی کاری تێدا ئەکرد لە نێوان (فێبرواریی ساڵی ١٩٩٧ تا جوونی ٢٠٠٣) پاشان ڕۆشت بۆ (Open Source Development Labs) کە لەو کاتەی تێکەڵ بوو لەگەڵ (Free Standards Group) بۆ ئەوەی ببێتە (دامەزراوەی لینوکس).

لە ١٩٩٧ تا ١٩٩٩، بەشدار بوو لە (86open) بۆ یارمەتی دان لە ھەڵبژرادنی (standard binary format) بۆ لینوکس و یونێکس. لە ١٩٩٩ ناوی ھات لەلایەن (MIT Technology Review TR100) وەک یەکێکە لە ١٠٠ داھێنەرانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵی دوونیا

دەسەڵات و بازرگانی[دەستکاری]

لە ٢٠٠٦ـدا، بەنزیکەیی لەسەدا دووی ناووکی لینوکس لەلایەن تۆرڤاڵدس خۆیەوە نووسرابوو. چونکە ھەزاران بەشداربووی تێدابوو بۆ ناووکی لینوکس، وە ئەم ڕێژەی سەدییە یەکێک بوو لە گەورەترین بەشداری بۆ ئەو.

خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان
ساڵ خەڵات
٢٠١٤ IEEE Computer Pioneer Award
٢٠١٢ Internet Hall of Fame
٢٠١٢ Millennium Technology Prize
٢٠١٠ C&C Prize
٢٠٠٨ Hall of Fellows
٢٠٠٥ Vollum Award
٢٠٠٢ World Technology Award
٢٠٠١ Takeda Award
٢٠٠٠ Lovelace Medal
١٩٩٨ EFF Pioneer Award
١٩٩٧ Academic Honors
١٩٩٦ 9793 Torvalds (Asteroid)

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]