وتووێژ:مەتر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

بەڕێزان ناوی ئەم وتارە دەگۆڕم و دەیکەمە «میتر». لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەڵێن «میتر (Mîtir)» و دروستەکەشی ئەمەیە چونکو لە زمانی ئینگلیزیدا دەڵێن mi:tər. ئەگەر دژایەتییەکتان ھەیە، بینووسن.--:)چالاکلێدوان ٢١:١٧, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک چالاک، شتەکان بۆ ئاڵۆز دەکەیت؟ یەک کورد نییە لە کوردستانی باشوور بتوانێت لەوە تێبگات کە مەتر = میتر! کەس تا ئێستا نەیبیستووە کە مەتر پێی دەوترێ میتر! گەر بەپێی خوێندنەوەی ئینگلیزیی بۆ وشەکان ناوی وتارەکان بنووسین، ئەوا دەبێت سەرتاپا ویکیپدییاکە چاک بکەینەوە! چوونکە ناوی باو بەکاردەبرێت + لە هەموو پەڕتووکەکانی خوێندنگەدا ئەوا ٢٠ ساڵ زۆرترە خەڵک بە مەتر خوێندوییەتی. بژی --برووسک ٢٢:٢٣, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
من بڵێم چی کاک برووسک گیان خەتای من چییە. ئەگەر لەوێ ٢٠ ساڵە دەڵێن مەتر لێرەش ٢٠ ساڵە دەڵێن میتر. ئاخرییەکەی دەبێ یەکانان ھەڵبژێرین. میتر لە مەتر دروستترە و ئەگەر مەتر دروستتر با من قەت باسی گۆڕینی ئەم وتارەم نەدەکرد.--:)چالاکلێدوان ٢٢:٢٩, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
درووست نییە کاک چالاک! لەسەر باوترین ناو ڕێدەکەوین لێرە. باوترین ناو مەترە! ئەوە زۆر ڕوونە. --برووسک ٢٢:٥١, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

مەتر تەواوە یەکەم جارمە میتر ببیستم!!!--barham ٢٢:٥٢, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


منیش یەکەم جار بوو وشەی مەترم دەبیست. زۆر سەیر نییە چونکوو لێرە میتر باوە لەوێ مەتر.--:)چالاکلێدوان ٢٣:٠٠, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێشنیار ئەکەم پەڕەی میتر ڕەوانە بکەین بۆ مەتر و لە وتارەکەشا بنووسین: مەتر یان میتر؛ --Aza ٠٧:١٢, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەگەر ئەم دەنگە بخوێنینەوە وەکوو نوسراوە mi:tər دەبێت میتەر بنووسین!. وشەکە فەرەنسییەکان دایانناوە، جا ئەوان "ر" لە کۆتایدا ناخوێننەوە، واتە ئەبێت بە "میتە".

پێشنیاری من، وەکوو Aza دەبێژم میتر و مەتر بکەن بە هاوواتا و ڕەوانەی بەکتر بکرێن، لە کەوانەیەکدا لە تەنیشت پێناسی مەتر دەنووسین: لە ڕۆژهەڵات بە میتر ناودەبرێت. سوپاس بۆ لەیەکگەیشتنمان. --ئاراس نوری ١٣:٥٤, ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)