میوانێکی دوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میوانێکی دوور
دەرھێنەرڕاڤیار نەوزاد
بەرھەمھێنەرباھۆز نەسەرەدین
نووسینبەختیار عەلی
مۆسیقاشاد حەیدەر
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٢٣
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی

میوانێکی دوور شانۆیەکی کوردییە،[١] لە نووسینی بەختیار عەلی و دەرھێنانی ڕاڤیار نەوزاد. ساڵی ٢٠٢٣ پێشکەش کراوە. ئەم نمایشە بە ھاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی و پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی و گرووپی «ز» بۆ شانۆ بەرھەم ھێنراوە و بەرھەمی مێترۆنۆم پرۆداکشنە.[٢] شانۆنامەی «میوانێک لە سەرزەمینی دوورەوە»یەکەم شانۆنامەی بەختیار عەلییە کە لەسەر تەختەی شانۆ، لەژێر ناوی میوانێکی دوور نمایش کراوە.[٣]

خالێک کە میوانێکی دووری خستووەتە بەرباس ڕۆڵی بینەرە لە نمایشەکەدا؛ کە لەسەر تەختی شانۆ و نزیک لە ئەکتەرە و بە چەمکی شانۆی زیندوو بەناوبانگە. میوانێکی دوور باس لە جوانی و ڕوانینی کورد بۆ ئەم چەمکە دەکات.[٤]

ئەکتەرەکان[٥][دەستکاری]

  • مەتین ھێژا
  • لۆڤان عومەر
  • نێچیر خەلیل
  • سان سوارە
  • ژینۆ کەیوان
  • بابان عومەر
  • کاڵێ سەباح
  • ئاسۆ ڕەفیق
  • میران ئازاد
  • دیدار عومەر
  • محەممەد قازی
  • کۆژین جوانڕۆ
  • ڕۆژان کارزان

نمایشکردن[دەستکاری]

لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ەوە تاوەکوو ٢ی کانوونی یەکەم لە ھۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "میوانێکی دوور". Kurdipedia.org (بە عیبری).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "شانۆنامەیەکی بەختیار عەلی لە شانۆکانی کوردستان نمایش دەکرێت". www.rudaw.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "بۆ یەکەمین جار شانۆنامەیەکی بەختیار عەلی لە کوردستان نمایش دەکرێت". bmctv.krd (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ شانۆگەریی "میوانێکی دوور" لە سلێمانی نمایش دەکرێت
  5. ^ "شانۆی "میوانێکی دوور" لە سلێمانی نمایش دەکرێت". شەفەق نیوز.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  6. ^ "میوانێک لە دوورەوە ھاتووەتە سلێمانی و نمایش کرا". +964.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)