تۆ مەچۆ بۆ شەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
دەرھێنەرھۆرێن غەریب
بەرھەمھێنەرسۆران عوسمان
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەسۆ مارکێتینگ
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠٢٣
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی

تۆ مەچۆ بۆ شەڕ (بە ئینگلیزی: Don't go to war) شانۆیەکی کوردیی بەرھەمی کۆڕی شانۆی بایە، بە ھاوکاریی بەشی شانۆی بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی سلێمانی، ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی نمایش کراوە.[١] ئەم نمایشە لە دیوانێکی شیعریی (ھەر بەم ناوە) شاعیر، ماردین ئیبراھیم وەرگیراوە.[٢]

ناوەرۆک[دەستکاری]

شارۆچکەیەک بەھۆی شەڕەوە وێران دەبێت و جەنگ سەرتاپای دەکات بە وێرانە. جەنگاوەرێک بە زۆر کوڕەکەی ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دەکات. لەگەڵ ئەوەی کۆڵەکەی ئەم ماڵە لەسەر پشتی دایک ڕاوەستاوە، بڕیاری بەجێھێشتنی ماڵ دەدات و ھەموو شتەکان وێرانتر دەبن.[٣] ئاسەوارەکانی جەنگ و لێکەوتەکانی لەسەر ژنان وەک یەکەم قوربانیانی جەنگ کاکڵی شانۆکەیە.[٤]

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

  • تاھیر عەبدولواحید
  • سەوسەن عومەر
  • کەنار سەرچڵ
  • پێشرەو حوسێن
  • ڕووبار ئەحمەد
  • میران شێرزاد
  • زنار نزار
  • ژوان دارا
  • بۆتان ئیبراھیم
  • ئالان مەریوان
  • ساڤیا سەلام
  • تێشوو نامیق

نمایشکردن[دەستکاری]

  • لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣وە تاوەکوو ١٦ی مانگ لە ھۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نمایشی تۆ مەچۆ بۆ شەڕ، لە شیعرەوە بۆ شانۆ؛ ڕزگار حەمەڕەشید
  2. ^ "تۆ مەچۆ بۆ شەڕ". Goodreads (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Corporation, Nalia. "شانۆیی"تۆ مەچۆ بۆ شەڕ"لە سلێمانی نمایش دەکرێت". nrttv.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ پرۆمۆی شانۆی کوردی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' (بە کوردی)
  5. ^ شانۆیی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' لە سلێمانی نمایش دەکرێت