مورتەزا پاشایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مورتەزا پاشایی

مورتەزا پاشایی
لەدایکبوون
مورتەزا پاشایی

(١٩٨٤-0٨-١١) ١١ی ئابی ١٩٨٤
مەرگ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤(٢٠١٤-١١-١٤) (٣٠ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
شوێنی حەوانەوەگۆڕی ژمارە ٩، بەشی ھونەرمەندان، گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا
نەتەوەئێرانی
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • مۆسیقاژەن
  • ئاوازدانەر
چالاکبوون٢٠٠٩–٢٠١٤
باڵا١٧٦ سم (٥ پێ و ٩ ئینج)
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ئامێرەکان
کۆمپانیاکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

مورتەزا پاشایی (بە فارسی: مرتضی پاشایی‎؛ لەدایکبووی ١٣ی ئابی ١٩٨٤–مردووی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تاران، ئێران) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر، گیتارژەن و گۆرانیبێژێکی پۆپی ئێرانی بوو.

مورتەازا لە تاران لەدایکبووە و ھەر لەوێش گەورە بووە. دەرچووی بەشی گرافیک دیزاین بووە؛ و ھەر لە منداڵییەوە ئارەزوومەندێکی مۆسیقا بووبوو کاتێک دەستی بە ژەنینی گیتار کرد، و دواتر دەبێت بە گۆرانیبێژ. کەمتر لە دوو دەیە (بیست ساڵ) و لە ٢٠١٣دا نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی لێ دەستنیشانکرا و تووشی ئەو نەخۆشییە بوو و لە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ وەرگرتنی دەرمان گەیەندرایە نەخۆشخانەی بەھمەن لە تاران و لەوێ خەوێندرا و ھەر لەوێ چارەسەرکردن بە ماددەی کیمیاوی دژ بە شێرپەنجە پەلاماردەرەکەی بۆ ئەنجام درا، بەڵام ھەوڵەکە بۆ ھێواشکردنەوەی شێرپەنجەکە شکست دەھێنێت. تەندروستیی پاشایی لەبار دەکەوێت و لە بەیانی ھەینیی ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا لە نەخۆشخانەی بەھمەن لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا مرد.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

مورتەزا لەوەتەی منداڵییەوە ئارەزووی لە مۆسیقا بووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە گیتارژەنین کردووە. سەرەڕای ژەنینی گیتار، پیانۆشی ژەنیوە و زۆربەی گۆرانییەکانی خۆیی نوسی. گرافیک دیزاینی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی خوێند و لە ٢٠٠٨ تەواوی کرد.

پیشەی مۆسیقا[دەستکاری]

پاشایی لە ٢٠٠٩دا، لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی لەسەر ئینتەرنێت بەتایبەتی یووتیووب، دەستی بە پیشەی مۆسیقای پیشەگەری کرد. وەکوو ھونەرمەندێک، بە ھونەرمەندێکی زۆر نوێ ناسرابوو. زیاتر بە تراکی یکی ھستی ساڵی ٢٠١٢ دەناسرێت.

شێرپەنجە[دەستکاری]

لە کۆتایییەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣دا، ڕاگەیەندرا کە پاشایی نەخۆشیی شێرپەنجەی گەدەی لێ دەستنیشانکراوە. کەسوکاری ھەواڵەکەیان ڕەتکردەوە، بەڵام وێبگەی فەرمیی مورتەزا ڕای گەیاند کە بەھۆی نەخۆشیی مورتەزاوە پلانی ئاھەنگەکە ھەڵوەشاوەتەوە. مانگێک دواتر مورتەزا بە کڵاوێکەوە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەرکەوت و لەبارەی نەخۆشییەکەیەوە قسەی کرد. پێش ڕاگەیاندنی ھەواڵەکە مورتەزا نەشتەرگەرییەکی گەورەی چەشت.[١]

لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤، پاشایی گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی بەھمەن و بۆ چارەسەرکردن لە ئای-سی-یوو خەوێندرا.

مردن[دەستکاری]

مورتەزا لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا مرد.[٢] لە ١٦ی تشرینی دووەم لە ھۆڵی ڕوودکی پرسەی بۆ دانرا و لە گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا نێژرا. لەو کاتەی کە نێژرا ھەزاران لە ھەوادارانی لە پرسەکەی بە ڕێپێوانێکی نائاسایی و وتنەوەی گۆرانییەکانی ئامادەبوون. مەرگی ئەو دووبارە ئێرانییەکانی گردکردەوە چونکە ئەوان خەفەتباربوون بە مردنی. بەخاکسپاردنی قەرەباڵغییەکی گەورەی لە ئێران دروست کرد. ھێشتا پاش تێپەڕبوونی چەندین ھەفتە، ھەزاران خێزان، ھاوڕێ و ھەوادارانی بە گوڵ، مۆم و وێنەکانی مورتەزاوە سەردانی گۆڕەکەی دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، ئەو ھەوادارانەی کە لە دەرەوەی ئێران دەژین، خۆشەویستی خۆیان بۆ مورتەزا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو: فەیسبووک، ئینستاگرام و توویتەر پیشاندا.[٣][٤]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

  1. گوڵی بێھاوتا (گل بیتا) - ٢٠٠٩
  2. یەکێک ھەیە (یکی ھست) - ٢٠١٢
  3. ناوی ئیشقە (اسمش عشقە) - ٢٠١٥
  4. باڵندە (پرندە) - ٢٠١٥

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Thousands Across Iran Mourn Death of Popular Singer". 15 November 2014.
  2. ^ Morteza Pashaei dies ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., presstv.ir; 14 November 2014; accessed 16 November 2014.
  3. ^ "Funeral of pop star unites Iran's urbanites and traditionalists". 16 November 2014.
  4. ^ "Tehran Hosts Funeral For Popular Iranian Singer". RadioFreeEurope. 16 November 2014.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]