مردن و پرسەی مورتەزا پاشایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پرسەی مورتەزا پاشایی

مورتەزا پاشایی، گۆرانیبێژێکی ئێرانی بوو، کە دوای ماوەیەک لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی گەدە لە کۆتاییدا لە تارانی پایتەختی ئێران لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد. کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە بە چاوەڕواننەکراو وەسف کرا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی کورتی ھونەرییەوە. ھەندێک کەس لە شارەکانەوە و ھەندێکیش لە دەرەوەی وڵاتەوە ھاتنە پرسەکەیەوە. بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، ئامادەبوونی ئەم پرسەیە لە شارە جیاوازەکانی ئێران «پێدەچێت لە ھەموو پرسەکانی دەیەی ڕابردوو زیاتر بووبێت» و زۆربەی شارەزایان پێیان وایە کە ئامادەبوونی خەڵکێکی لەو شێوەیە لە ڕێوڕەسمێکی پرسە چاوەڕوانکراو نەبووە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەم ڕووداوەی بە گەورەترین کۆبوونەوەی ئێران ناوبرد دوای ناڕەزایەتییەکان دژی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ساڵی ٢٠٠٩، کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی تووشی سەرسووڕمان کرد.[١][٢][٣][٤]

کۆچی دوایی مورتەرزا لە بەشێک لە ڕۆژنامە و دەزگاکانی ھەواڵ لە ئێران و سەرانسەری جیھاندا ڕەنگدانەوەی ھەبوو. پرسەی تەرمەکەی لە تاران قەرەباڵغییەکی زۆری لێکەوتەوە و بەشێک لە شەقامە ناوەندییەکان و وێستگەکانی میترۆ لە ناوەڕاستی شاردا نزیکبوون لە داخران و کاری وێستگەکانی میترۆش بەھۆی وتنەوەی گۆرانییەکانی مورتەزا پاشایی خەڵکەوە پەکی کەوت. بەپێی ھەواڵێکی بی بی سی، پرسەی موزتەزا پاشایی یەکێکە لە قەرەباڵغترین پرسەکان لە مێژووی ئێراندا.[٥][٦][٧]

نەخۆشی[دەستکاری]

لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ مورتەزا پاشایی تووشی شێرپەنجەی گەدە بوو. چارەسەری کیمیایی بۆ کرا و جارێکیش نەشتەرگەری بۆ کرا. بەڕێوەبەری بەرنامەکەی سەرەتا باسی برینی گەدەی پاشایی کرد، بەڵام دواتر ھەواڵی شێرپەنجەی گەدەی لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە. بە تێپەڕبوونی کات جەستەی لاواز دەبوو و کێشی کەم دەبوو و بەھۆی ھەڵوەرینی قژییەوە بە کڵاوێکی قاوەیییەوە لەسەر شانۆ دەردەکەوت.[٨][٩][١٠]

لە نەخۆشخانە و مردن[دەستکاری]

پاشایی ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی بەھمەن. ھۆکاری گواستنەوەی بۆ بەشی چاودێری چڕ تای بەرز بووە. بەھۆی بارودۆخییەوە، پزیشکەکان چاوپێکەوتنیان لێ قەدەغە کرد؛ بەڵام ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئاب، ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان لە نەخۆشخانەی بەھمەن بۆ بینین و بەرزکردنەوەی ورەی مورتەزا ھاتن بۆلای و بۆ چەند ساتێکی کورت لە لای بوون. ھەروەھا لە ٢٠ی ھەمان مانگ بریکاری ھونەری وەزارەتی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی مۆسیقای ئێران سەردانیان کرد. دواجار پاشایی لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کۆچی دوایی کرد.[١١][١٢][١٣][١٤]

پرسە[دەستکاری]

غوسڵ و پاککردنەوە لە ١٥ی تشرینی دووەم[دەستکاری]

بۆ دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و دواکەوتنی ناشتن، تەرمەکەی لە ١٥ی تشرینی دووەم و ڕۆژێک پێشتر گواسترایەوە بۆ بەھەشتی زەھرا و پرسەکەی ئەنجامدرا.

گۆڕی مورتەزا پاشایی

دواکەوتنی ناشتن[دەستکاری]

دوای پرسەکەی لە تەلاری وەحدەت، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ بەھەشتی زەھرا، بەڵام بەھۆی زۆری قەرەباڵغییەوە تا ئێوارەی یەکشەممە نەتوانرا بەخاک بسپێردرێت، بەڵام دوای کاتژمێرێک، کاتێک خەڵکی بڵاوەیان کرد، تەرمەکەی لە بەھەشتی زەھرا و لە تەنیشت ئەحمەد ئارام بە خاک سپێردرا.[١٥][١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شوک مرگ یک خواننده سی ساله". BBC News فارسی (بە فارسی). 2014-11-16. Retrieved 2023-08-15.
  2. ^ http://hvasl.ir/news/6443
  3. ^ "توهم سود بردن از 'واکنش غیرمنتظره ایرانیان'". BBC News فارسی (بە فارسی). 2014-11-17. Retrieved 2023-08-15.
  4. ^ "Public Grieving for Pop Singer Is Startling for Iran (Published 2014)" (بە ئینگلیزی). 2014-11-17. Retrieved 2023-08-15.
  5. ^ "روزنامه‌های شنبه 24 آبان‌ماه 1393". ایسنا (بە فارسی). 2014-11-15. Retrieved 2023-08-15.
  6. ^ "شرکت هزاران نفر در مراسم تشییع پیکر مرتضی پاشایی – DW – ۱۳۹۳/۸/۲۵". dw.com (بە فارسی). Retrieved 2023-08-15.
  7. ^ "تشییع جنازه‌های پرجمعیت ایران؛ از ناصرالدین شاه تا قاسم سلیمانی". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2023-08-15.
  8. ^ "مرتضی پاشایی؛ راهی که یک ستاره پیمود". BBC News فارسی (بە فارسی). 2014-11-16. Retrieved 2023-08-15.
  9. ^ Behnegarsoft.com (2015-01-14). "مرتضی پاشایی، عاشق زندگی بود - بهار نیوز". پایگاه خبری بهار نیوز (بە فارسی). Retrieved 2023-08-15.
  10. ^ Behnegarsoft.com (2015-01-14). "مرتضی پاشایی، عاشق زندگی بود - بهار نیوز". پایگاه خبری بهار نیوز (بە فارسی). Retrieved 2023-08-15.
  11. ^ مستند بهمن بابازاده برای مرتضی پاشایی (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-08-15
  12. ^ "معاون هنری وزیر ارشاد از مرتضی پاشایی عیادت کرد". خبرگزاری برنا (بە فارسی). 2023-08-15. Retrieved 2023-08-15.
  13. ^ ایران, عصر (۱۳۹۳/۰۸/۱۹ - ۰۹:۲۶). "مرتضی پاشایی ممنوع الملاقات شد (+عکس)". fa (بە فارسی). Retrieved 2023-08-15. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  14. ^ ضرغامی, محمد (2014-11-14). "درگذشت مرتضی پاشایی، خواننده «جاده یک طرفه»". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2023-08-15.
  15. ^ "پیکر مرتضی پاشایی در خانه ابدی آرام گرفت". خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). 2014-11-16. Retrieved 2023-08-15.
  16. ^ "خبرگزاری فارس - مرتضی پاشایی در کنار چه کسانی دفن شد+عکس". خبرگزاری فارس. 2014-11-17. Retrieved 2023-08-15.