محەممەد مەوجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد مەوجی
لەدایکبوون٤ی ئازاری ١٩٢٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
میسر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١ی تەممووزی ١٩٩٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٢ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئاوازدانەر، ئەکتەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵ،

محەمەد مەوجی (بە عەرەبی: محمد الموجي) لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٥٢ بە یەکێک لە دیارترین ئەو کەسایەتیانە دەژمێردرێت کە گۆڕنکاریان لە مۆسیقا و گۆرانی عەربی کردووە، لە ٤ مارسی ساڵی ١٩٢٣ لە کەفەر شێخ لە میسر لە دایک بووە، لەساڵی ١٩٤٤ بڕوانامەی دبلۆمی لە گشتوکاڵ بەدەستھێناوە و لەچەندەھا پۆستی حکومی کاری کردووە، دواتر دەستی کردووە بەگۆرانی ووتن و ئاواز دانان، یەکەم گۆرانیشی صافینی مرە بووە کە ھونەرمەندی بەناوبانگی میسر عبدالحلیم حافز وتوێتی. محمد الموجی لە ساڵی ١٩٦٣ بۆ ساڵی ١٩٧٠ ژمارەیەک ئاوازی بۆ گۆرانیبێژی ناوداری میسری ئوم کەلسوم داناوە بەناوبانگترینیان للصبر حدود و اسال روحک، ھەروەھا نزیکەی ٥٤ ئاوازی جۆراوجۆری نیشتیمانی و ئایینی و عاتیفی بۆ گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری عبد الحلیم حافز داناوە دووانیان لە ھۆنراوەی شاعیری بەناوبانگی عەرەب نەزار قبانی بووە ئەوانیش رسالە من تحت الماو قارئە الفنجان، بەھەمان شێوە ژمارەیەک ئاوازی بۆ گۆرانیبێژ فایزە احمد و وردە جەزائیریە داناوە. محمد الموجی ئاوازی بۆ ئەم گۆرانیبێژانەش داناوە، میادە الحناوی نجاە الصغیرە و تەڵال مەداح و ابتسام لوتفی و ماھر العتار و سمیرە سعید و علی الحجاز و گۆرانیبێژی بەناوبانگ صباح، ھەروەھا پەیوەندیەکی پتەوەی لەگەڵ زۆربەی زۆری شاعیرە عەرەبەکانی ئەو سەردەمە ھەبووە. محمد الموجی ئاوازدانەرێکی زۆر توانا بووە و تونیوێتی لەرێگەی ئاوازەکانێوە زۆربەی زۆری گۆرانیبێژەکانی عەرەب پێبگەیەنێت و کەلتوورێکی بەنرخی ئاوازی عەرەبی و ڕەسەن و نوێی بەجێھێشتووە. لە ١ یۆلیۆی ساڵی ١٩٩٥ بەھۆی نەخۆشیەوە محمد الموجی لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە قاھیرە کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی