ماریۆ بالۆتیللی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بالۆتیللی بە جلی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نشتیمانی ئیتالیا

ماریۆ بالوتیللی باروا (Mario Balotelli Barwuah)، (پالیرمو، ١٢ ئاب ١٩٩٠) یاریزانێکی گەنجی ئیتالیــە، ئێستا لە یانەی ئەی سی میلان یاری دەکات پاش ئەوەی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەرزی زستانەی راگواستنەکان بە بڕی ٢٠ میلیۆن یۆرو لە یانەی "مانچستەرسیتی"ەوە گوازراوە میلان.[١] پێشتر لە ریزی یانەی ئینتەرمیلان یاری دەکرد و پێشتریش لە یانەی لومیزان.

ژیان[دەستکاری]

ماریۆ لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری پالیرمۆی دوورگەی سێقلیە (سیسلی) لە دایک و باوکێکی بە رەچەڵەک گانایی ئەفریقایی پەیدابووە بە ناوو نازناوی ماریۆ باروا. لە ٣ ساڵیەوە تووشی نەخۆشیەکی ریخۆلە بووە و لە بەر دەستکورتی و نەداریان، دایک و باوکەکەی ماریۆیان خستۆتە ژێر چاودێری بنکەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و لەوێش فرانچێسکۆو سیلڤیا بالۆتیللی کە خێزانێکی بە رەچەڵەک جووی شاری بریشیا بوون ماریۆیان بەخێو کردووە.[٢] ماریۆ تا گەوەبوو ھەر لە لای ئەو خێزانە مایەوەو رازی نەبوو بگەڕێتەوە لای باوانی خۆی ھەر لە بەر خۆشەویستی زۆری بۆ بەخێوکەرانی نازناوی بالۆتیللی بۆ ناوی خۆی ھەڵبژاردو ھەمیشە پەسنی ئەوان دەکات و گلەیی لە باوانی خۆی دەکات بەوەی کە چۆن نەشیاون بە منداڵی بەخێوی بکەن و لە کاتی ناخۆشیدا وازیان لێھێناوە داویانە بە (ھەتیوخانەکان)..[٢]

سەرەتایییەکانی لەگەڵ تۆپی پێ[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەزموونێکی لەگەڵ خوێندکارانی یانەی بەرشەلۆنە کرد و لەوێدا لە سێ یاریدا ٨ گۆلی تۆمار کرد و نیاز بوو ھەر لە وێ لە خوێندنگای وەرزشی لاماسیا ی سەر بە یانەکە وە بمێنێتەوە بەڵام لە بەر ھۆی دارایی و نرخی گرانی پێشکەشکراو لەلایەن بەرێوەبەری کارەکانی نەگەیشتنە رێککەوتن. رەوتی وەرزشی ماریۆ لە سەرەتا لەگەڵ یانەی لومیزان دەست پێ کرد کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو. دواتر بە خوازراوە بۆ یانەی ئنتەر میلان و لە ژێر ١٧ ساڵی یاری کرد و ساڵی ٢٠٠٧ وەک یەدەک چووە تیمی سەرەکی و پاش ٣ رۆژ دوو گۆلی تۆمار کرد لە یانەی ریجینا کە ئەنجامەکەی ٤-١ بوو. دواتر لە ئنتەر میلان وەک یارزانێکی سەرەکی بەشداری پاڵەوانێتیەکانی ناو ئیتاڵیا و ئەوروپای کرد. بەتایبەت بردنەوەی جامی خولی چامپیۆنسی ئەوروپا. ریکۆردی ٢٠ گۆل بوو لە ٥٩ یاری. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە راھێنەری ھەڵبژاردەی گانا (کلاود لی رۆی) داواکرا بۆ یاریکردنی لە ریزی تیمی تەتەوەیی گانا بەڵام ماریۆ بالۆتیللی لەوەڵامدا گوتی: من رێزم ھەیە بۆ گانا بەڵام من ئیتاڵیم و تەنھا بۆ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاری دەکەم. ساڵی ٢٠١٢ لە جامی گەلانی ئەوروپا لە ریزی ھەلبژاردەی ئیتاڵیا یاری کرد بەوەش بوو بە وەک یەکەم یاریزانی رەشپێست کە ریزی ئەو ھەڵبژاردەیە یاری بکا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]