مارکۆ ڤێراتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارکۆ ڤێراتی
بە ئیتالی: Marco Verratti
لەدایکبوون (١٩٩٢-١١-٠٥) ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Pescara، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتالیا
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٨
ئەندامی تیپی وەرزشیAl-Arabi SC
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان7
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
خەڵاتەکانKnight of the Order of Merit of the Italian Republic
Represented byMino Raiola


مارکۆ ڤێراتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈmarko verˈratti] ; لەدایکبووی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتالییە و وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات. براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠. بەیەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئیتالیا دادەنرێت.

پیشەی نێودەوڵەتی[دەستکاری]

یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیتالیا بەرامبەر ئینگلتەرا کە لە بێرن بەڕێوەچوو ئەنجامدا.[١] لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەشداری پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ کرد ولە ٧ی ئەیلوول لە گێمی دووەمی یارییەکەیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی بولگاریا ھاتە ناویاریگاوە.[٢]

لە ٦ی شوباتی ٢٠١٣، ڤێراتی یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ھۆڵەندا لە ئەمستردام تۆمارکرد، کە لە خولەکی ٩١دا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١–١ کۆتایی ھات.[٣]

لەگەڵ ھەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی ئیتاڵیا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵی ٢٠١٣ کرد، کە تێیدا ھەڵبژاردەکەی پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆرانیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی ٤–٢. ئاستە بەرزەکەی بووە ھۆی ئەوەی کە ناوی لە پێکھاتەی ئەستێرەکانی یوفا لە پاڵەوانێتییەکەدا جێگیربکرێت.[٤]

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ڤێراتی وەک یەکێک لەئەندامانی پێکھاتەی ئیتالیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ ھەڵبژێردرا.[٥] لە یەکەم یاری ھەڵبژاردەکە لە پاڵەوانێتییەکەدا، کە بە ئەنجامی ٢–١ لە ئینگلتەرای بردەوە.[٦][٧] بەڵام ڤێراتی لە دووەم یاری کۆمەڵەی ئیتاڵیادا بەشداری نەکرد، کە بە ئەنجامی ١–٠ لە کۆستاریکا دۆڕا؛[٨] لە کۆتا یاری کۆمەڵەی ئیتاڵیا بەرامبەر ئۆرۆگوای یاریی کرد، کە بە ئەنجامی ١–٠ کۆتایی ھات و دووەم یاری لەسەر یەکی دۆڕاند،[٩] لە ئەنجامدا ئیتاڵیا لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا کرایە دەرەوە.[١٠]

لە ٦ی ئایاری ٢٠١٦ پشتڕاستکرایەوە کە ڤێراتی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ بەشداری ناکات دوای پێکانێکی درێژخایەن کە پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت لە ١٦ی ئایاردا و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.[١١] لەگەڵ چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، ڤێراتی گەڕایەوە بۆ تیپەکە لەژێر دەستی جیان پیێرۆ ڤێنتورا ڕاھێنەری نوێی ئیتاڵیا بۆ یارییەکی دۆستانە نێودەوڵەتی بەرامبەر فەرەنسا لە ١ی ئەیلوول بانگێشتکرا، لە یارییەکەی ئازۆری بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکەی دۆڕاند[١٢]

لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩، ڤێراتی دووەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی لیختنشتاین لە یارییەکی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دا، تۆمارکرد، کە بە ئەنجامی٦–٠ کۆتایی ھات.[١٣]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەلایەن ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاھێنەرەوە خرایە پێکھاتەی ئیتاڵیا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠.[١٤] دوای ئەوەی سەرەتا لە دوو یاری یەکەمی کۆمەڵەکانی ئیتاڵیا بەھۆی پێکانەوە لە ئەژنۆی ڕاستیدا بەشداری نەکرد کە لە مەشقەکانی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە ٨ی ئایاردا تووشی بوو،[١٥] یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا لە کۆتا یاری کۆمەڵەی ئیتاڵیا بەرامبەر وێڵز لە ٢٠ی حوزەیران ئەنجامدا.[١٦] لە ٢ی تەممووزدا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا یارمەتی گۆڵی یەکەمی ئیتاڵیا دا کە لەلایەن نیکۆلۆ بارێلا تۆمارکرا، لە یارییەکەیان بەرامبەر بەلجیکا کە بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەیان بردەوە.[١٧] لە ١١ی تەممووز، لە یاریی کۆتاییی بەرامبەر ئینگلتەرا لە یاریگای وێمبڵی، ڤێراتی بەشدار بوو لە گۆڵی یەکسانکردنەوەکە دوای ئەوەی لێدانەکەی سەری لەلایەن گۆڵپارێز جۆردن پیکفۆردەوە گەڕایەوە، ئەمەش ڕێگەی بە لیۆناردۆ بۆنۆچی دا گۆڵ تۆمار بکات؛ دوای یەکسانبوون بە ئەنجامی ١–١ دوای کاتی زۆرکراو ئیتاڵیا لە ڕێگای لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٣–٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ١٩٦٨ ەوە پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.[١٨] بەمەش یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیتالیا بەدەستھێنا.[١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Alistair Magowan (15 August 2012). "England 2-1 Italy". BBC Sport. Retrieved 19 November 2017.
  2. ^ "Bulgaria 2 - 2 Italy - Match Report". Sky Sports. Retrieved 19 November 2017.
  3. ^ "Netherlands vs Italy: Report". Goal.com. 6 February 2013. Retrieved 18 June 2013.
  4. ^ "Thiago leads all-star squad dominated by Spain". UEFA.com. 21 June 2013. Retrieved 21 June 2014.
  5. ^ "World Cup 2014: Italy omit Giuseppe Rossi from final squad". BBC Sport. 1 June 2014. Retrieved 15 June 2014.
  6. ^ "England 1-2 Italy". BBC. 15 June 2014. Retrieved 15 June 2014.
  7. ^ "Inghilterra-Italia 1–2: gol di Marchisio, Sturridge e Balotelli" (بە ئیتاڵیایی). La Gazzetta dello Sport. 15 June 2014. Retrieved 16 May 2014.
  8. ^ "Costa Rica advances at World Cup; England out". www.sportsnet.ca. 20 June 2014. Retrieved 21 June 2014.
  9. ^ Ben Smith (24 June 2014). "Italy 0-1 Uruguay". BBC Sport. Retrieved 26 November 2017.
  10. ^ "Zico: Italy pay price for over-reliance on Andrea Pirlo and must rebuild". The Guardian. 25 June 2014. Retrieved 26 June 2014.
  11. ^ "Official: Verratti out of Euro 2016". Football Italia. 6 May 2016. Retrieved 6 May 2016.
  12. ^ "Italy: Azzurri flop with France". Football Italia. 1 September 2016. Retrieved 1 September 2016.
  13. ^ "Euro 2020: Italy hit Liechtenstein for six". Football Italia. 26 March 2019.
  14. ^ "Mancini names uncapped striker Raspadori in final Italy Euro 2020 squad". Reuters. 1 June 2021. Retrieved 5 June 2021.
  15. ^ "Verratti goes from Euro 2016 nightmare to Euro 2020 final". Sportsnet.ca. 8 July 2021. Retrieved 14 July 2021.
  16. ^ Pritchard, Dafydd (20 June 2021). "Wales in last 16 despite defeat in Rome". BBC Sport. Retrieved 20 June 2021.
  17. ^ Begley, Emlyn (2 July 2021). "Italy edge Belgium to set up Spain semi". BBC Sport. Retrieved 2 July 2021.
  18. ^ McNulty, Phil (11 July 2021). "England lose shootout in Euro 2020 final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 11 July 2021.
  19. ^ "FedEx Performance Zone: UEFA Euro 2020 Player Stats". UEFA.com. Retrieved 14 July 2021.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]