لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەم سووچەی جیھان (بە ژاپۆنی: この世界の片隅に) فیلمێکی ئەنیمێی ژاپۆنییە لەلایەن ستۆدیۆ ماپا بەرھەم ھێنراوە و لە دەرھێنانی سووناو کاتابوچی.[١] [٢] فیلمەکە لەسەر بنەمای مانگای ھەمان ناو لەلایەن فومیا کۆنوەوە نووسراوە و وێنەکێشراوە. [٣] [٤] فیلمەکە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ژاپۆن نمایشکرا. [٥] فیلمەکە لە ڕێگەی ھەڵمەتێکی پارەکۆردنەوە پارەی بۆ دابینکرا، تەنانەت دوای ئەوەی گەیشتە بڕی پێویست، لایەنگرانی بەردەوام بوون لە دابینکردنی پارە تا کۆی بڕە پارەکە گەیشتە ٣٦،٢٢٤،٠٠٠ یەنی ژاپۆنی کە دەکاتە نزیکەی ٢٩١،٨٧٠ دۆلار و ژمارەی لایەنگرانی ٣،٣٧٤ کەس بوون و لە ماوەی ٨٣ ڕۆژدا ئەم بڕە پاڕە کۆکرایەوە. [٦]
- ^ "To All The Corners Of The World Anime Film's Teaser Streamed". August 1, 2015. Retrieved March 17, 2016.
- ^ "Japan Box Office: 'Fantastic Beasts' Bows at No. 1". November 29, 2016. Retrieved November 30, 2016.
- ^ "'To All The Corners Of The World' Manga Gets Anime Film". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. August 17, 2012. Retrieved August 11, 2014.
- ^ "Otakon to Host 'In This Corner of the World' Art Exhibit". Otakorp, Inc. Jul 22, 2014. Retrieved August 11, 2014.
- ^ "'To All The Corners Of The World' Film Opens in November". August 6, 2016. Retrieved August 6, 2016.
- ^ "الکشف عن أصوات فیلم "Kono Sekai no Katasumi ni" (نوێکاری)". Retrieved 2017-10-12. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.