لێدوانی بەکارھێنەر:Sivanmajed23/شیعرەکانی سیڤان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز @Sivanmajed23 ویکیپیدیا بەم شێوەیە کارناکات پێویستە ئەو شتەی دایدەنێی گرنگی و بایەخی خۆی ھەبێت ئەوە بەو مانایە دێت بەناوبانگە و ناوبانگ و گرنگی خۆی ھەیە لەلای خەڵکی. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٩:١٨، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەڕاستیدا بەڕێزم من زۆر لە ویکیپیدیا نازانم و لەهەوڵی ئەوەدام بەرەو پێشتر بچم لە بەکاربردنی ویکیپیدیادا. https://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Sakura_emad زۆر سوپاسی تۆش دەکەم بۆ ئەو ڕێنمایی و ئاگادارییانەت کە بە منت بەخشی و هیوادارم یارمەتیم بدەی بۆ باشتر بەکارهێنانی ویکیپیدیا و فێرکردنی.. Sivanmajed23 (لێدوان) ‏١١:٣٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sivanmajed23: زۆر ئاسایە بە بەشداریکردنت و مانەوەت بۆ ماوەیەکی زیاتر شارەزا دەبیت لە ئەتەکێت و چۆنییەتی کارکردنی ئێرە، وە ھەرچییەکت پێویست بوو بیزانیت یان پرسیارت لێی ھەبوو تکایە بەبێ دوودڵی پرسیارم لێبکە (لە پەڕەی وتووێژەکەم) گرنگ نییە ژمارەی پرسیارەکانت ھەرچەن زۆرن دوودڵ مەبە لە پرسیارکردن تا ئەوکاتەی شارەزاییەکی باشت دەبێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٠٩، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە[دەستکاری]

ئاگاداری: ئەم بابەتە تایبەتە بە خودی خۆم و بەرهەمی خودی خۆمە کە بەکارهێنەری ویکیپیدیام و نە لەبەرگیراوەیە , نە مافی هەر کەس و لایەنێکی ترە.. هەر بۆیە داواکارم ئەم بەرهەمە کە مافی خودی خۆمە وەکو بەکاهێنەرێکیش لەسەر ویکیپیدیا بەشتێکی باشی قبوڵ ناکەم کەوا بیسڕنەوە و بە مافی کەسێکی تر دابنرێت و بێ بەش بکرێم لە بەکارهێنانی بەرهەمێکی خۆم..

لەگەڵ ڕێز و سوپاسم بۆ هەموو ستاف و ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی و ویکیپیدیای زمانەکانی تریش بەهەمان شێوە بەبێ جیاوازی..


Sivanmajed23 (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Sivanmajed23 ئەگەر دەتەوێت بەرھەمەکەت بھێلیتەوە دەیگوزاینەوە بۆ ژێر ناوی بەکارھێنەریت، ئەمەی ئێستا وەک (وتار) ھەژمار دەکرێت، وتارەکانیش سیاسەت و ڕێسای تایبەتی خۆیان ھەیە بۆ ئەوەی لە ویکیپیدیا بمێننەوە، بۆ نموونە ھەر وتارێک لە ویکیپیدیا چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرێت پەیرەوی سێ سیاسەتی سەرەکی بکات (بێلایەنی ڕوانگە، بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە) بڕوانە وتارەکانی تری ویکیپیدیا بۆ ئەوەی زیاتری لەسەر بزانیت بۆ نموونە سەیری ئەم وتارانە بکە (پریکاریۆن، پەچە (ئاژەڵداری)، قڕشی سپی مەزن) گەر ھەریەک لەم وتارانە بکەیتەوە باشتر دەزانیت مەبەستم چییە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad
ئەی ئەگەر نەمزانی چۆن بەشەکان دابنێم وەکو بۆ نمونە:(وڵاتی(ئیتالیا) :- دانیشتووان , ئایین , سەرچاوە.
ئەی ئایا دەتوانم کەوا لە بەشی سەرچاوەدا بەشێک بۆ نمونە ئاوا بنووسم: ({{سەرچاوەی لایەنگر}}. Sivanmajed23 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە لە ویکیپیدیا کۆمەڵێک فێرکاریمان داناوە لەسەر چۆنییەتی کارکردنی ویکیپیدیا بە وێنە و بە ڤیدیۆ، بۆ نموونە ھەر لە پەڕەی سەرەکی (دەستپێک) ئەم بەشانەمان داناوە (فێرکاری خێرا، فێرکاری بە وێنە، پرسیارە دووپاتکراوەکان، ڕێنمایی خێرا) یان بە ڤیدیۆ لە یوتیووب (درووستکردنی وتارێکی نوێ لە ویکیپیدیای کوردی) ڕوونکراوەتەوە، یان (چۆنییەتی دانانی سەرچاوە) بە ڤیدیۆ ڕوونکراوەتەوە سەیری ئەمانە بکەیت سوودێکی زۆری ھەیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sivanmajed23 گەر ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو ئاراستەمی بکە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]