ویکیپیدیا:فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم فێرکارییە بە وێنە، بۆ ئاشنابوونی خێرای بەکارھێنەرە تازەکان دروست کراوە. بۆ ئاگاداریی زیاتر سەبارەت بە سیاسەتەکان و شرۆڤەی زیاتری فێرکارییەکان دەبێت سەردانی پەڕەکانی تایبەت بکەن کە لە ژێر وێنەکان ئاماژەی پێ کراوە.

دروستکردنی ھەژمار و چوونە ژوورەوە[دەستکاری]



دۆزینەوەی وتارێک یان نووسینی وتارێکی نوێ[دەستکاری]

لە بۆکسی گەڕاندا ناوی مەبەستت بنووسە، پاش نووسینی ناوەکەت و داگرتنی دوگمەی Enter دوو حاڵەت دێتە پێشە، یان وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەیە یان وتارەکە تا ئێستا نەنووسراوە، ھەڵبەت دەبێ ئاگادار بی کە ناوەکەی دەبێ بە دروستی بنووسی دەنا وتارەکە نادۆزرێتەوە.


ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەبێت[دەستکاری]

ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەبێت، پاش نووسینی ناوەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر وتارەکە کە دەتوانی بیخوێنیتەوە یان دەستکاری بکەی.


ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی نەبێت[دەستکاری]

  • بەڵام ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی تا ئێستا نەنووسرابێت، بەم شێوەی خوارەوە نیشان ئەدرێت

  • پاش نووسینی ناوەکەت لە بۆکسی گەڕاندا ئەم پەڕەی خوارەوە نیشان ئەدرێت:

  • ھەرکات لە ناو ویکیپیدیا بەستەرێکی سوورت دیت و زانیت کە پێویستی بە نووسینی وتارێک ھەیە، تەنیا پێویستە لەسەر بەستەرە سوورەکە کلیک بکەی و دەست بکەی بە نووسینی وتارەکەی.

دەستکاریکردن و پاشەکەوتکردنی دەستکارییەکان[دەستکاری]

بۆ دەستکاریکردنی وتارێک یان بەشێک لە وتارەکە لەسەر بەستەری دەستکاری کلیک بکە. ھەروەھا بۆ دیتنی مێژووی دەستکارییەکانی وتارێک وەک ژمارەی دەستکارییەکان و بەکارھێنەرانی بەشداربوو لە نووسینی وتارەکە لەسەر بەستەری مێژووەکەی ببینە کلیک بکە.


ھەروەھا بۆ وتووێژکردن لەسەر ناوه‌ڕۆکی وتارێک تەنیا لە پەڕەی وتووێژی تایبەت بە وتارەکە کە بەستەرەکەی لە وێنەی سەرەوە نیشان دراوە، دەبێ وتووێژ بکەن.

پاش وەی کە دەقەکەت نووسی، پێش پاشەکەوتکردنی، لە سەر دوگمەی پێشبینین نیشانبدە کلیک بکە، تاکوو ئەگەر ھەڵەیەک لە ناو دەستکارییەکانتدا ھەبووبێ، بتوانی چاکسازی بکەی.

ئاگادار بە، تا ئەو کاتەی دوگمەی "پەڕەکە پاشەکەوت بکە" لێ نەدەی، دەستکارییەکانت بڵاو نابێتەوە.

ھەروەھا بۆ ئەوەی کە بزانی گۆڕانکارییەکانی تۆ لەگەڵ دەستکاری پێشتر چۆن بووە کرتە لەسەر دوگمەی گۆڕانکارییەکان نیشانبدە بکە.


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]