لی بی چو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لی بی چو (لەدایکبووی ١٨٨١) پزیشکێکی چینی بوو کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوێندوویەتی و چەندین نەخۆشخانەی لە چین کردۆتەوە.

پیشە و کارکردن[دەستکاری]

Three women standing side by side; Ida Kahn is a middle-aged Chinese woman wearing a silk tunic; Gertrude Howe is an older white woman wearing a silk jacket; Li Bi Cu is a middle-aged Chinese woman wearing a light-colored jacket
ئیدا کان، گێرترود، و لی، لە کۆبونەوەی میسیۆنێری (ڕاسپاردەکان) لە بڕوکلن، ماساچووسیتس، لە ١٩١٩.

دوای ھەشت ساڵ لە خوێندن، لی لە کۆلێژی پزیشکی ژنانی فیلادلفیا پزیشکی تەواو دەکات؛ و دووەم چینی دەبێت کە لە ئەمریکا خوێندن تەواو بکات وەک پزیشک؛ و دەبێتە سەرکردەی نەخۆشخانەکانی شارۆچکەی نیوچێنگ[١][٢] فوژۆو.[٣]

لە ھاوینی ساڵی ١٩٠٢دا پەرستار بووە لە بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ھۆمیۆپاسیک[تێبینی ١] ڕۆچێستەر.[٤]

پێش گەڕانەوەی بۆ چین، لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٠٥، لی سەردانی سەرۆکی ئەمریکای کرد، لەلایەن سەرۆک تیۆدۆر ڕۆزڤێڵتەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و ڕێزی بۆ سەرۆک نیشان دا.[٥]

لە فوجیان لە شاری نوگێنگ دەستی بە کارەکەی کرد، کە لەوێ نەخۆشخانەیەک دروست کرا لەلایەن کۆمەڵەی ڕاسپاردەی بیانی ژنانەوە، لەژێر چاودێری لی دا؛ لە ساڵی ١٩٠٧ تایبەت بوو بە چاکبوونەوەی ژنان و منداڵان.[٦][٧][٨]

لە ساڵی ١٩١٩ لی نوێنەری کۆنفرانسی جیھانی تەندروستی و ڕەوشتی کۆمەڵایەتی بوو لە شاری نیویۆرک.[٩]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ هۆمیۆپاسیک بەشێکی پزیشکی کە لە ١٧٩٦ لەلایەن زانای پزیشکی ئەڵمانی سامویل ھانیمان دانراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]