قەیسەر (فیلم)
قەیسەر | |
دەرھێنەر | مەسعوود کیمیایی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | عەباس شەباویز |
نووسین | مەسعوود کیمیایی |
کاست | بێھرووز ڤۆسووقی ناسر مەلەک موتیعی جەمشید مەشایەخی پووری بەنایی بەھمەن موفید ئێران دەفتەری |
مۆسیقا | ئەسفەندیار مونەفەرزادە |
وێنەگری سینەمایی | مازیار پرتو |
دەستکاری | مازیار پرتو |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٩٦٩ |
وڵات | [[ئێران |
زمان | فارسی |
قەیسەر (بە فارسی: قیصر) فیلمێکی فارسییە و بەرھەمی ساڵی ١٩٦٩یە و لە نووسین و دەرھێنانی مەسعوود کیمیاییە و بێھروز وسوقی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، فیلمی قەیسەر بە یەکێک لە کاریگەرترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێران دادەنرێت و لە دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێراندا پشکێکی گەورە بەر قەیسەر دەکەوێت،[١] قەیسەر توانی ڕیکۆردی ئەو کاتەی سینەمای ئێران بشکێنێت و تا ماوەی دوو ساڵیش لە سینەماکاندا بینەری ھەبوو[٢]
چیرۆک[دەستکاری]
فاتی لەلایەن یەکێک لە برایانی ئاب مەنگلەوە دەست درێژی دەکرێتە سەر و دواتر خۆی دەکوژێت بەڵام نامەیەک جێدێڵێت لە دوای خۆی و ڕووداوەکەی تێدا دەنوسێت و دایکی و خاڵی نامەکە دەخوێننەوە، فەرمان کە برا گەورەی فاتییە ئاگادار دەبێت لە ڕووداوەکە و دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە بەڵام لەبەرئەوەی سوێندی خواردووە چەقۆ ھەڵنەگرێت بە دەستی بەتاڵ دەچێت بۆ تۆڵە کردنەوە و لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ یەکێک لە سێ براکە دوو براکەی تر دەیکوژن، یەکێک لە برایانی ئاب مەنگل ھۆشیاری بە دوو براکەی تری دەدات کە قەیسەری برا بچووکی فەرمان مەترسیدارە و دەبێت وریا بن لێی، قەیسەر (بێھروز وسوقی) کە برا بچووکە لە گەشت دێتەوە لە ڕووداوەکە ئاگادار دەبێت و دەیەوێت تۆڵەی خوشکەکەی و براکەی بکاتەوە و ھەنگاو بە ھەنگاو دەیەوێت برایانی ئاب مەنگل تیا بەرێت
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران ڕەتکردنەوەی سینەمای حاکم - پڕۆبلماتیکا - دواین سەردان ٢٨ی ٣ی ٢٠١٧
- ^ مەسعوود کیمیایی قەیسەری شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران - ماڵپەڕی حامی - دواین سەردان ٢٨ی ٣ی ٢٠١٧