قشڵەی کۆیە
قشڵەی کۆیە، قەڵای کۆیە یان سەرای کۆیە شوێنەوارێکی مێژوویییە دەکەوێتە قەزای کۆیە، پارێزگای ھەولێر.[١] ئەم قەڵایە پێشتر وەک زیندان و سەربازخانە بەکارھاتووە، لە ئێستادا بووەتە شوێنێکی گەشتیاریی، مۆزەخانە و قاوەخانەی لەناودا کراوەتەوە.[٢][٣]
گۆڕی دڵداری شاعیر دەکەوێتە قشڵەکەوە.[٤]
مێژوو[دەستکاری]
مێژووی شوێنەوارەکە ڕوون نییە، دەگوترێت لە سەردەمی ئاشوورییەکان لەژێر دەستی میر محەممەد، میری سۆران دروست کراوە. دواتریش لەلایەن عوسمانییەکان وەک قەڵایەکی سەربازیی بەکارھاتووە، ھەر لەوکاتەوەش وشەی قشڵە کە وشەیەکی تورکییە خراوەتە پێشگری ناوەکەی.[٥] ھەندێک لە سەرچاوە مێژوویییەکانی دیکەش، مێژووی دروستبوونی ئەم شوێنە دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی عوسمانی، ئەم سەرچاوانە ئاماژە بەوە دەدەن کە قەڵاکە لەلایەن والی بەغدا، مدحەت پاشا دروست کراوە.[٤][٦] قهڵای کۆیه، كە به 'قشڵهی کۆیه' و 'سهرا' ناسراوه، یهکێکه له شوێنەوارە مێژووییهکانی شاری کۆیهی سەر بە پارێزگای هەولێر، که له سهردهمی ئاشورییەوە تاوەکو عوسمانییهکان بهمهبهستی سهربازی بهکارهاتووه. قەڵاکە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان. دواتر میر محەممەد پاشای رەواندز لەسەر شوێنەواری قەڵای ئاشوورییەکان، قەڵایەکی دروستکرد.
لهگهڵ داگیرکردنی کوردستان لهلایهن عوسمانییهکانەوە، قهڵای کۆیه كرایە بنكەیەكی سەربازی و لەوكاتەوە نازناوی قشڵەی وەرگرتووە، بەو پێیەی قشڵه وشهیهکی تورکییه و به واتای بنکهی سهربازی دێت.
لە سەردەمی والی عوسمانی (مەدحەت پاشا) ساڵی (1869 - 1872) کە فەرمانڕەوای بەغدا بووە. قشڵەی کۆیە بە مەبەستی سەربازی بەکارهێندرا.
هەڵكەوتەی شوێنی قەڵای كۆیە بەرزه، رووبەری قهڵاکه 7000 مەترە، بە قسڵ و بەرد دروستکراوە، 23 ژووری هەیە، لەناوەڕاستیدا گۆڕەپانێکی گەورە هەیە کە لەسەردەمانی پێشوو بۆ مەشقی سەربازی بەکاردەهات، پانی دیوارەکانی قەڵای كۆیە 120 سانتیمەترە.
قهڵای كۆیە 750 تاقی ههیه، کە پێی دەڵێن کونە مەتەرێز، لە ناوەڕاستی بەشی رۆژهەڵاتی قەڵاكە دوو پلیكانە هەن، كە لەرێگەیانەوە سەردەكەویت بۆ نهۆمی دووەم، لەو نهۆمە پێنج ژوور و سێ هەیوان هەن، ههروهها هۆڵێکی گەورەی تێدایه کە درێژییەکەی 90 مەترە و پانییەکەی شەش مەترە، كە لەسەردەمی عوسمانییەكاندا بۆ نووستن بەكارهاتووە.
قشڵەکە بەمدواییە نۆژەنکرایەوە، قاوەخانەیەکی کولتووریشی تێدا کرایەوە، لەگەڵ مۆزەخانەی رەهبەری سەید برایم، بەڵام ئێستا داخراون. لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی قشڵەکە پەیکەرێکی هونەرمەند تایەر تۆفیق دانراوە، لەگەڵ مۆنۆمێنتێکی شەهیدان. <ref>https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0702202113<ref>
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Sorani, Basnews. "دیوارەکانی قشڵەی کۆیە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە". www.basnews.com. Retrieved 2021-10-12.
- ^ "قشڵەی کۆیە.. لە سەربازگەوە بۆ مۆزەخانە و کافتریا". Mewda Media. Retrieved 2021-10-12.
- ^ "داوا دەکرێت قشڵەی کۆیە بکرێتە ناوەندێکی گەشتیاری". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-10-12.
- ^ ئ ا "گۆڕی دڵداری شاعیر نۆژەن دەكرێتەوە". www.wishe.net. Retrieved 2021-10-12.
- ^ "قشلهی كۆیه". www.hawlergov.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-12.
- ^ "قشڵەی شاری كۆیە". Omid barzani (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-12.[بەستەری مردوو]