قاسم ئاباد (ڕوودسەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قاسم ئاباد یەکێکە لە گوندەکانی شاری ڕوودسەر و یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی چابکسەر و دەکەوێتە ناحیەی ئۆشیان. بەشی ڕۆژئاوای قاسم ئاباد کە بە قاسم ئابادی سەرەوە ناسراوە، گەڕەکەکانی وەک بندبان، جورمەحلە، جیرمەحلە، کوردمەحلە، ئاغوزکەلە، ڕووکو، مولکەمیان، خانسەر، تووسکا مەحلە و بیجارپەس، چایخانسەر، چایجان، گالش مەحلە، کەلەفە مەحلە لەخۆدەگرێت.[١]

یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارە دێرینەکانی قاسم ‌ئابادی سەرەوە قەڵای باندبۆن (بندبن) کە دیمەنێکی زۆر جوان و ناوازەی ھەیە.پیشەی باڵادەست لە قاسم ئاباد کشتوکاڵ و بەرھەمە کشتوکاڵییەکانیانە وەک: برنج، لالەنگی، پرتەقاڵ، کیوی، و ھەندێکیان سەرقاڵی بەخێوکردنی ئاژەڵن.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://vishki.net/post-33.aspx
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..