فەلەکەدین کاکەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەلەکەدین کاکەیی

فەلەکەدین سابیر حەمود کاکەیی لەدایک بووی ساڵی ١٩٤٣ لە شاری کەرکوک ، کەسایەتی ناسراوی کاکەییەکان و کوردە و ئەندام پەرلەمانی یەکەم خوولی پەرلەمانی کوردستان بووە و ھەروەھا لە کابینەکانی سێیەم و پێنجەم لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێم وەزیری ڕۆشنبیری ھەرێمی کوردستان بووە، جگە لەوەش پێشتر ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە[١].، وەھەروەھا ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم مەسعوود بارزانی بووە،  لەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام دەستپێکی نووسینەکانی فەلەکەدین کاکەیی  وەک کەسێکی چەپی کورد دەستی بە نووسین و کاری سیاسی کردووە لەگەڵ چالاکڤانانی سیاسیی عەرەبی عێراقیدا بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (التاخی) لە بەغدا[٢]، کە ئەوکات یەکێکبوو لە بەربڵاوترین ڕۆژنامە عێراقییەکان. لە ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠١٣ دا بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.[١][٣]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • ڕۆمانی یانسیب ساڵی ١٩٦٧، بەغدا به زمانی عەرەبی.
  • کورتەیەک له شانۆی کوردی، موقەڕات جەبەلی له کوردستان له ساڵی ١٩٨٤ به عەرەبی.
  • له بارەی خوێندن له کوردستان و له شاخ ١٩٨٥
  • کاروانی کاری بەرەیی ١٩٨٥
  • گەلێک بێ ڕۆژنامەی ڕۆژانه، ١٩٨٨
  • قەزافی و کێشەی کورد، بەشی یەکەم، ١٩٨٩
  • ڕۆمانی "کیف علمونا الحقد" نووسەری سۆڤیەتی چۆلۆخۆف له فارسی کردووه به کوردی و له ١٩٨٥ بڵاو بۆتەوه.
  • کورتەیەکی بۆ لاوان نووسیوه، له شاخ، به زمانی کوردی و عەرەب
  • ئەلزەمیر و ئەلحوڕیه بەشی یەکەم ٢٠٠٧
  • ئەلزەمیر و ئەلحوڕیه بەشی دووەم ٢٠٠٨
  • ڕۆناهی زەردەشت، به کوردی
  • ڕۆناهی زەردەشت، به کوردی، هەولێر ٢٠٠٩
  • موتن نور
  • دفاتر کاف، هەولێر
  • ایام ڕاژان، یان razhan به کوردی
  • احتفالا الوجود
  • البیت الزجاجی للشرق اوسەت
  • لمن تتفتح الزهور
  • عەلەوییەکان
  • جۆرناڵیزم
  • شۆڕشی ڕۆحی
  • بێداری

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

گۆڤاری مەهاباد - ژمارەی ١٤٩ ساڵی ١٣٩٢، لاپەڕەی ٢٥

  1. ^ ئ ا http://sbeiy.com/(S(gx3ck1rz13llrbe4ba5k44wi))/Detail.aspx?id=22417&LinkID=4&AspxAutoDetectCookieSupport=1[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ http://rudaw.net/sorani/kurdistan/3107201314
  3. ^ http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=129966[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]