فیلیپی دووەمی ئیسپانیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
فیلیپی دووھەمی ئیسپانیا

فیلیپی دووھەم (١٥٢٧- ١٥٩٨) (بە ئیسپانیایی: Felipe II) یەکێ لە پاشایانی بەناوبانگی مێژووی ئیسپانیایە. لە سەردەمی ئەودا پورتوگالیش بوو بە ژێردەسەی ئیسپانیا و خاکی ئیسپانیا زۆر بەربڵاو بوو.

ژیانی[دەستکاری]

فیلیپی دووھەم کوڕی کارلۆسی پێنجەم، ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم و ئیزابێلای پورتوگاڵ و لە بنەماڵەی ھاپسبورگ بوو. لە ڤالادۆلیدی ئیسپانیادا لە دایک بوو. ئەو کۆشکی ئێسکۆریاڵی بۆ ڕابواردنی خۆی دروست کرد و لە ئاخری عومریشیدا لەوێدا نێژرا. فیلیپی دووھەم کاتۆلیک بوو و ھەوڵی دەدا کە ژیانێکی زاھیدانەی ببێ.

سیاسەتی[دەستکاری]

لە سەردەمی ئەودا ئیسپانیا بوو بە یەکێ لە گەورەترین ئیمپراتۆرییەکانی ئەو چەرخە. پورتوگال بە میرات گەشت بە فیلیپی دووھەم و لکا بە خاکی ئیسپانیاوە. ئیسپانیا ھەروەھا لەو سەردەمەدا گەلێک موستەعمەرەی گەورە و بچووکی لە ئەمریکا و شوێنەکانی دیکەی دنیادا ھەبوو. ئەو زێڕ و زیوانەی کە لە کانزاکانی ئەمریکاوە بە دەس دەھاتن ئابووری ئیسپانیایان بەھێز کردبوو. بەڵام لە دوای دۆڕاندنی شەڕی ئارمادای ئیسپانیا لەگەڵ ئیلیزابێتی یەکەمی ئینگلستاندا، کونترۆڵی زەریاکان و بازرگانیی ئەورووپا لە دەستی ئیسپانیا دەرچوو و کەوتە دەستی ئینگلستان و ئابووری ئیسپانیا ڕوو لە کزی چوو. شەڕ لەگەڵ مۆریسکۆکانی ئیسپانیادا، کە پیشەسازیی ئەو وڵاتەیان بە دەستەوە بوو، یەکێ تر لە ئەو کارانە بوو کە بوو بە ھۆی کز بوونی ئابووری ئیسپانیاوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 334- 344, World Library, Inc., USA.