فیلیپۆ بروونێلێسکی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پەیکەری بروونێلێسکی

فیلیپۆ بروونێلێسکی (١٣٧٧زایینی لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا١٤٤٦) داھێنەر و نژیارڤان و پەیکەرەتاشی بەناوبانگی سەردەمی ڕینێسانسە لە ئیتالیا. بروونێلێسکی لە بواری نژیارڤانیدا بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی بیناسازی رۆمای کەڤنار دەستی دایە داھێنانی نوێ لەم بوارەدا. بروونێلێسکی یەکەم کەسە کە توانی پێرسپێکتیڤ بدۆزێتەوە کە ڕوانگەیەکی نوێی لە جیھاندا ‌ھینایە ئاراوە. یەکێک لە بینا بەناوبانگەکانی ئیتالیا کە بروونێلێسکی نەخشەی گۆمبزتەکەی کێشاوە، کاتێدرالی فلۆرانسە و لە ساڵی ١٤١٨ەوە دەستی کرد بە کێشانی نەخشەکەی، و ستایلەکەی گۆتیک-ڕینێسانسە. بروونێلێسکی بە کەڵک وەرگرتن لە فۆرمووڵی بیناسازی رۆمای کەڤنار توانی ئەم گۆمبەزە دروست بکات و بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت لە چۆنیەتی فۆرمووڵی نەخشەکەی سەردەربێنێت بە شێوازیکی ڕەمزی فورمووڵەکانی نووسیوە.

بە گشتی بروونێلێسکی داھێنەری شێوازێکی نوێیە لە ڕوانگەی ھونەری و نژیارڤانی و کۆمەڵایەتی لە فلۆرانس.