فیزیکی ناوکی
فیزیکی ناوکی |
---|
Nucleus · Nucleons (پرۆتۆن, نیوترۆن) · وزەی ناوەکی · دژکردەوەی ناوەکی |
فیزیکی ناوکی (بە ئینگلیزی: Nuclear physics) بەشێک لە زانستی فیزیکە کە تەرخان کراوە بۆ توێژینەوە لە تایبەتمەندی و گەوشینی ناوکی ئەتۆم. چەند نموونەیەک لەم تایبەتمەندییانە بریتین لە تایبەتمەندیی وەستاویی ناوکەکان (مەندی، بە ئینگلیزی "Static") وەکوو ھەڵچەرخێنەری موگناتیسی و ئەلەکتریکی، وزەی ھەڵپێکەر (ھەڵپێکان، بەستنەوە. بە ئینگلیزی: binding energy) و ھەروەھا تایبەتمەندیی دینامیکی ناوک وەکوو جۆرەکانی ھەڵوەشانی ناوکی ئەتۆم و تایبەتمەندییەکانی رادیۆئەکتیڤی ناوکەکان.
ئەم لقەی زانست ئێستاکە بناخەی گەلێک لە زانستە نوێکان وەکوو فیزیکی گەردیلە بنیاتییەکان و ئەندازیاریی ناوەکییە. ھەروەھا بەگشتی ٣٠٠ بواری زانستی - لێکۆڵینەوەیی و دەوروبەری ١٥٠ بواری بەرھەمھێنانی تیکنۆلۆژیی دەکارھاتوو لەخۆ گرتووە. ("دەکارھاتوو" نەک بە مانای بەکارھێنراو، بەڵکوو بەو مانایەی کە بکرێ و توانای ئەوەی ھەبێ یەکسەر بخرێتە بواری کارکردنەوە).
پێویستە ڕوون بکرێتەوە کە "فیزیکی ئەتۆمی" و "فیزیکی ناوەکی" لێک جیاوازن. فیزیکی ئەتۆمی لە پێکھاتەی ئەتۆم(گەردیلە) ئەکۆڵێتەوە و زۆرتر لە ھەوڵی ئەوەدایە کە پەی بە دەق و ڕیزبەندیی ئەلەکترۆنەکان ببات و رێوشوێنی بەکارھێنانی ئەلەکترۆن بۆ ھەر مەبەستێک بدۆزێتەوە؛ لەکاتێکدا کە فیزیکی ناوکی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوکی ئەتۆم تەرخان دەکا و لە ھەوڵدایە کە لە ناوکی ئەتۆم کە لە نوکلیئۆن (پرۆتۆن و نۆترۆن) و کوارک (تەنۆلکەی ھەرە بچووکتر کە لەناو پرۆتۆن و نۆترۆندا ھەن) پێکھاتووە، وزە بەرھەم بھێنێت. ھەروەھا ھەندێ کاری دیکەش وەکوو "دیاری کردنی نیوەتەمەن" و... ھەیە کە تایبەتە بە فیزیکزانانی ناوەکی. سەرەڕای ئەمانەش، بەزۆری فیزیکی ئەتۆمی و ناوەکی ھەر بە یەکێک دادەنرێن.
یەکەم تاقیکارییەکانی فیزیکی ناوکی لەلایەن ئەرنست ڕادەرفۆرد-ەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا ئەنجام دران. ڕادەرفۆرد پەڕەیەکی زێڕی بە تیشکی گاما بۆمباران کرد. ئەوەی ئەو لەو تاقیکارییانەدا بەدیی کرد، زانستی ھێنایە سەر ئەو بڕوایەی کە ئەتۆم پێکھاتەیەکی ناوخۆیی بە ناوکێکی زۆر بچووکەوە ھەیە و ئەم ناوکەش ئەبێ باری ئەلەکتریکیی پوزیتیڤی ھەبێت.
چالاکیی ناوەکیی فیزیکی
[دەستکاری]چالاکیی ناوەکیی فیزیکی بەو رووداوە دەڵێن کاتێ ناوکی گەردیلە دابەش دەبێت (کەرتبوونی ناوکی، فیژن، بە ئینگلیسی Fission) و کاتێکیش کە ئەتۆمەکان لەگەڵ یەکدا تێکەل ئەبن و ئەبن بە یەک (یەکگرتی ناوەکی، فیووژن، بە ئینگلیسی: Fusion).
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فیزیک هستهای»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیزیکی ناوکی تێدایە. |