فڕۆکەخانەی ھەرێمیی تەبووک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: 28°21′56″N 36°37′08″E / 28.36556°N 36.61889°E / 28.36556; 36.61889 فڕۆکەخانەی ئەمیر سوڵتان بن عەبدولعەزیزی نێودەوڵەتی یان فڕۆکەخانەی تەبوکی ھەرێمی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی/ھەرێمییە و نزیکەی ٣ کم لە شاری تەبوکەوە دوورە. لەساڵی ١٩٧٨ کرایەوە و لەسەرەتادا بەفڕۆکەخانەیەکی ھەرێمی ناسرا. ناوی فڕۆکەخانەکە گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی ئەمیر سوڵتان بن عەبدولعەزیزی نێودەوڵەتی بەفەرمانی خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکان (شای وڵات) لەڕۆژی ٢١ی ڕەجەبی ١٤٣٢ی کۆچی و ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١١. ڕووبەری فڕۆکەخانەکەش ٦٧٥.٠٠٠ م٢.