شەوکەت تاھیر عەقراوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەوكەت تاهیر عەقراوی : ( ١٩٢٢ - ١٩٩٣) باوەڕپێکراوی فرۆشتنی گۆڤاری "گەلاوێژ". یەکەمین کەس بووە کە شانەی (پارتی دیموکراتی کورد)ی لە ناوچەکەی خۆی دامەزراندووە.

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

شەوكەت تاهیر عەقراوی

شەوکەوت کوڕی تاھیر کوڕی حەسەنە، ساڵی ١٩٢٢ لە (ئاکرێ) ھاتووەتە دنیاوە ، خوێندنی سەرەتاییی لە ئاکرێ، ناوەندیی لە شاری مووسڵ و ئامادەییی پیشەسازیی ساڵی ١٩٤٢ لە بەغدا تەواوکردووە.[١][٢]

چالاکیی سیاسی[دەستکاری]

ئەو ماوەیە لە بەغدا بووەتە ئەندامی حیزبی (ھیوا). ساڵی ١٩٤٥ بە فەرمانبەر دامەزراوە لە شارەوانیی ئاکرێ. پاشتر تێکەڵی حیزبی (ڕزگاری)ش بووە و بووەتە باوەڕپێکراوی فرۆشتنی گۆڤاری "گەلاوێژ". یەکەمین کەس بووە کە شانەی (پارتی دیموکراتی کورد)ی لە ناوچەکەی خۆی دامەزراندووە ، لە ساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٦١ دەستگیرکراوە و دوورخراوەتەوە بۆ شاری (دیوانییە) لە باشووری عیراق و لە وەزیفە لابراوە.[١][٢]

چالاکیی ڕۆشنبیری[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٢ گەڕاوەتەوە بۆ ئاکرێ و تا ١٩٦٨ لەسەر کاری پێشووی بووە. کە شاکیر فەتاح قایمقامی ئاکرێ بووە، ھاوکاریی کردووە و بەشداری چالاکیی ڕۆشنبیری بووە. ساڵی ١٩٥٩ کراوەتە بەرپرسی ناوچەی (ئاکرێ)ی پارتی. ھەمان ساڵ و لە سەردەمی جووڵانەوەکەی عەبدولوەھاب شەوواف دا، دوورخراوەتەوە بۆ (قەرەقۆش) و (بەرتەلە).[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٠ شەش مانگ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ئاکرێی پارتی بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچی دواییی کردووە .[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ   لاپەڕەیەکی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز کاوەی کوڕی.
  2. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 7956 - 7957 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .