شین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
شەبەنگ

شین ڕەنگی ئاسمانی بێھەور و زەریای قووڵە. لە شەبەنگدا، شین ئەکەوێتە نێوان بنەوش و سەوزەوە. درێژیی شەپۆلی ڕەنگی شین دەگاتە ٤٥٠ تا ٤٩٥ نانۆمەتر، لەرەی شەپۆلیشی ~٦٧٠ تا ٦١٠ تێراھێرتزە.

سایکۆلۆژیای ڕەنگی شین[دەستکاری]

شین ڕەنگی ئاسمانە و، ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئاسوودەییی ڕۆح و دەروون. بۆ ژووری خەوتن لە ڕەنگی شین سوود وەرئەگیرێ، چونکە دەبێتە ھۆی کۆنترۆڵکردن و لەبەینبردنی خەمۆکی و دڵتەنگی. تازەباوناسان ئاوەھا ئامۆژگاریی ئەو خاوەن پیشە و کارانە دەکەن کە دەیانەوێت کارمەندی تازە دابمەزرێنن کە باشتر وایە ئەو جێگەیەی کە بەرنامە و پرۆگرامی کارەکەیان بۆ ڕوون و شرۆڤە دەکەنەوە، ڕەنگی شین بێت، چونکە ھێما و نیشانەی ڕاستگۆیی و ڕاستبێژیە.


سەرچاوە[دەستکاری]