شڵقان (بزوێنەری پستۆن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Squish[بەستەری مردوو] band
Flathead[بەستەری مردوو] with squish

شڵقان (بە ئینگلیزی: squish) کاردانەوەیەکە لەسەر بزوێنەری سوتانی ناوەکی کە شڵقانێکی لەناکاوی تێکەڵە دروستدەکات کاتێک کە پستۆن نزیک دەبێتەوە لە ناوەندی لوتکەیمردوو (TDC).[١][٢]

لەبزوێنەرێکدا کە دیزاین کرابێت بۆ بەکارھێنانی شڵقانی کاریگەر.لە ناوەندی لوتکەیمردوودا سەری پستۆنەکەزۆر نزیکدەبێتەوە (تاوەکو نزیکەی کەمتر لە ١ مللیمەتر) لە کەوەری بزوێنەر، گازەکان لە پڕ دەچڵپێنرێنە دەرەوە لە ژووری سوتان، وە تێکدانێک دروستدەکات کە ڕێگە دەدات بە تێکەڵبوونیھەواو سوتەمەنی، ھۆکارێکە بۆ سوودی چوستی سوتان  ، کارریگەری سوتان دەکرێ لە بزوێنەرەکانی (OHC,OHV,side valve)دا ببینرێت،وە لەو بزوێنەرەرانەش کە کەوەری ھیرۆنیان ھەیە بەکار بھێنرێت، وە لە دەکرێ شڵقانی کارریگەر لە پستۆنی سوتانە ناوەکیەکان ببینرێت ، وە پستۆنە سوتانە شڵقاوەکان ھەروەھا بەکار دەھێنرێن لە بزوێنەرە ٢ ھەنگاوەکان و ٤ ھەنگاوەکان.

جۆرەکانی دیزاین[دەستکاری]

بزوێنەرە پستۆن چڵباوەکان دروست دەکرێن بە دەسکاری کردنی سەری بزوێنەر (کەوەر)،لاشە(بلۆک)، وە یان سەری بزوێنەرەکە .هەندێک لە بزوێنەرەکان دروست دەکرێن لە تێکەڵ کردنی چەند جۆرێک لە دیزاینەکان ، ئەم تێکەڵکردنە بەکاردێت لە کاتێکدا کە ئەو دیزاینەی دیاری کراوە وە تایبەتمەندیاکانی شێوە پڕاو پڕی بێت لەگەڵ ژوری سوتان.

ئەو شێوانەی لە ژوری سوتان ڕودەدات بەهۆی یارمەتی چڵپان لەگەل تێکەڵەی (هەوا – سوتەمەنی) گوێزرانەوەی گەرمی، دیواری سلندەرەکە (چوستی گواستنەوە).

وە تەواوی کارامەیی بزوێنەرەکە ، گواستنەوەی گەرمی یارمەتیدەرە کاتێک گازە سوتاوەکان کۆ دەبنەوە وە دەخولێنەوە لە دەوری دیواری سلندەرەکە و دەبنە هۆی گەرمکردنی وە سیستەمی ساردکردنەوەش چلاک تر دەبن . هەروەها ئەو چوستیەو خولانەوە دەتوانێت لە هەمان کاتدا بەرهەمهاتنی وردە ئاسن کەم بکاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "How to Measure Your Cylinder Head Squish Clearance..." ١٤ی شوباتی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. Retrieved 16 June 2013.
  2. ^ "The Combustion Chamber" Retrieved 16 June 2013.