بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاسوار عەبدولواحید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاسوار عەبدولواحید قادر

لەدایکبوون (١٩٧٩-١٢-٠٢) ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس لە ئەندازیاری (زانکۆی سلێمانی) (٢٠٠١–٢٠٠٥)
پیشەبزنسمان
سیاسەتمەدار
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا
تەلەڤیزیۆن
حیزبی سیاسی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئایینئیسلام
ھاوسەرشۆخان
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانسروە عەبدولواحید (خوشک)
وێبگەhttp://shaswar.net/default.aspx

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ لە تووی مەلیک، سلێمانی، عێراق) کەسایەتی سیاسی و سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لەھەمانکاتدا دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیایە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی،[١]لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧، وەکو سەرۆکی فەخری یانەی سلێمانی و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکە دیاریکرا.[٢]لە سەرەتای بڕیاری کردنی ڕیفراندۆمەوە دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەرکرد و لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی ڕیفراندۆم بەرەی «نەخێر لە ئیستادا» ڕاگەیاند و داوای کرد دەنگ بدەن بە نەخێر لە ڕیفراندۆمدا.[٣]دواتر جوڵانەوەی نەوەی نوێی دامەزراند.

بازرگانی و میدیا

[دەستکاری]

شاسوار پێش ئەوەی بێتە ناو سیاسەت، بە کاری بازرگانی دەستی پێکرد، ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپیانیای نالیای دامەزراندن، بۆ کاری خانووبەرە، سەرەتا وەبەرھێنانی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وەک گوندی ئەڵمانی یەک و دوو و سێ چەند پرۆژەیەکی دیکە. پاش سەرکەوتن لە پرۆژەکانی خانووبەرەن ڕوویان لە کاری میدیایی کرد، ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوەی میدیایی نالیای دامەراند، کە لە ئێستادا جگە لە ماڵپەرەکانی ئێن ئارتی و ئێن ئارتی دوو خاوەنی چوار کەناڵی میدیایییە (ئێن ئارتی، ئێن ئارتی دوو، ئێن ئارتی سێ، ئێن ئارتی چوار) ئێن ئارتی عەرەبیشی دامەزراند بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨دا لە پەخشکردن وەستا.[٤]ھەروەھا خاوەندارییەتیرادیۆی نالیا ئێف ئێم، ئێن ئارتی سپۆرت، ئەکادیمیای میدیایی نالیا دەکات.[٤] کەناڵەکانی ئێن ئارتی چەندین جار ڕووبەرووی ھەڕەشە و داخستن بوونەتەوە[٥] ساڵی ٢٠١١ تەنھا سێ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی پەخشەکەی لەلایەن کۆمەڵیک کەس سوتێنرا لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٦] ساڵی ٢٠١٣ پڕۆژە چاڤی لاندنی تەواو کرد کە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریارییە دیارەکانی سلێمانی دادەنرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «شاسوار عەبدولواحید». raprsi.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «شاسوار عەبدولواحيد بووە سەرۆكی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی». www.xendan.org. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Rich tycoon takes on Iraqi Kurdish leaders over independence». Reuters (بە ئینگلیزی). 2017-09-12. لە 2022-08-26 ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا «دامەزراوەی میدیایی نالیا». www.nrttv.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی درێژکرایەوە». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «ئێن ئاڕ تی، لەسوتانەوە تا داخستن». www.awene.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]