سەیید ئیبراھیم سەیید حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەیید ئیبراھیم سەیید حەسەن

سەیید ئیبراھیم سەیید حەسەن (لەدایکبووی ١٩١٠، دێی ھۆرییە ناوچەی سنە) سیاسەتمەدار و کەسایەتی ئایینی کورد بووە،

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٠ لە دێی (ھۆرییە)ی ناوچەی (سنە) لەدایک بووە سەیید ئیبراھیم کوڕی سەیید حەسەن کوڕی سەیید محەممەد کوڕی سەیید عەبدوڕڕەحمانی حوسێنییە. لای باوکی دەستی بە خوێندن کردووە. ئەمجا ھاتووەتە شاری کرماشان و کرێکاریی کردووە بۆ درێژەدان بە خوێندن. ساڵانی سی گواستوویەتییەوە بۆ خانەقین و ماوەیەک لە (قزڕەبات) دانیشتووە، لای مەلا سەیید حەکیم خوێندوویە و کاریگەریی لەسەر ھەبووە.

پارتی سیاسی[دەستکاری]

چووەتە ناو (حیزبی ھیوا) و (پارتی دیموکراتی کورد).

مردن[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٨٤ لە خانەقین کۆچی دواییی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم / بەشی یەکەم) ژیاننامە و پێڕست، ئامادەکردنی (سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عبدوڵڵا زەنگەنە) لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی .