سەیلم (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
سەیلم
Salem - Title Card.png
چەشن درامای دیاردەیی
ترس
رۆمانسی
دانراوە لە لایەن ئادەم سیمۆن
برانۆن براگا
نواندن جانێت مۆنتگۆمەری
شەین وێست
سەیس گابێل
تامزین میرچانت
ئاشلی مادیکوی
ئیلسا ئیبرلی
ئیدۆ گۆڵدبێرگ
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمان(ەکان)ی سەرەکی ئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان ١
ژمارەی ئەڵقەکان ١٣
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)ی جێبەجێکەر ئادەم سیمۆن
برانۆن براگا
ماوەی پەخش ٤٤ خولەک
پەخش
کەناڵی ڕەسمی WGN America
پەخشی سەرەکی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ – بەردەوامە
بەستەرەکان بۆ دەرەوە
وێبگە

سەیلم (بە ئینگلیزی: Salem) زنجیرەیەکی مێژوویی فانتازییە، کە لە لایەن ئادەم سیمۆن و برانۆن براگەوە دروست کراوە. لە کەناڵی (WGN America) پەخش دەکرێت.[١] چیڕۆکی دراماکە لە ڕووداوی ڕاستەقینەی دادگاییی جادووگەرەکانی سەیلم وەرگیراوە. لە نیسانی ٢٠١٤ وەرزی یەکەمی پەخش کرا، بۆ وەرزی دووەمیش نوێکراوەتەوە.[٢]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

سەیلم چیڕۆکێکی ئەفسوناوی ڕووداوێکی ڕاستەقینەی دادگاییی جادووگەرەکانی سەیلمی سەدەی حەڤدەھەمینە، لە کۆلۆنیالی ماساچووسیتس، لەو کاتەی سەرکردە پیوریتانیەکان باڵا دەست بوون لە حکوومەت. زنجیرەکە پرسیار دەکات کە ئاخۆ پیوریتانیەکان لە ئەشکەنجەدانی خەڵکی بێتاوان بە ناوی جادوگەری ڕاست بوون یان نا.[٣] جۆن (شەین وێست) و ماری (جانێت مۆنتگۆمەری) خۆیان لە ناو داستانێکی ڕۆمانسی دەدۆزنەوە، لە نێو ئەو ترس و دڵەڕاوکێ وھیستیریایەی کە پیوریتانیەکان لە ناو خەڵکدا بڵاویانکردبۆوە.

لە ڕووی مێژوویییەوە، لە شارۆچکەی سەیلم جۆرێک لە ملمانێ لە سەر زەوی و زار لە نێوان خەڵک و کڵێسادا ھەبوو. سەرکردە پیرویتانیەکان لە حکوومەت باڵادەست بوون. خەڵکەکە چەوسێندرابوونەوە لە لایەنیانەوە. پێدەچێت وشەی جادوگەر وەک نەفرێنکی ئاسان بووبێت بۆ ھەر کەسێک کە دژی دەسەڵاتداران وەستابێت یان ھەر کارێکی نائاسایی کردبێت.[٤]

کاراکتەرە سەرەکییەکان[دەستکاری]

  • جانێت مۆنتگۆمەری لە ڕۆڵی ماری سیبلی، جادوگەر وھاوسەری جۆرج سیبلی گەورەی سەیلم. ماری لە ڕابردوویدا منداڵی جۆن ئوڵدنی لە زگیدا ھەڵگرتبوو و ھێشتا ھەستێکی بەھێزی ھەیە بەرانبەری.
  • شەین وێست لە ڕرۆڵی کابتن جۆن ئۆڵدن، ھەڵھاتوویەکی شەڕ و خۆشەویستی مارییە، کە گەڕاوەتەوە ماڵەوە وەک پارێزەری قوربانییە بێتاوانەکان خۆ دەنوێنێت.
  • سەیس گابێل لە ڕۆڵی کۆتۆن مازەر، تێگەیشتوویەکی شارۆچەکە و ھاوڕێی جۆن ئالدنە. ڕاوکردنی جادووگەرەکانی سەیلمی ڕاگرت.
  • تامزین میرچانت لە ڕۆڵی ئان ھالی، یاخیبووێک و ھونەرمەندێکی گەنجی بەھەرەدارە.
  • ئاشلی مادیکوی لە ڕۆڵی تیتوبا، کە جادووگەرێکە ماری کۆنترۆل کردووە، وای لە ماری کرد کە منداڵەکەی لە جۆن ئۆڵدن ببەخشێت بە شەیتان.
  • ئیلسا ئیبرلی لە ڕۆڵی مێرسی لویس، کچێکە لە سەرەتادا لە لایەن ماری سیبلی جادووی لێدەکرێت، پاشان ماری دەیکاتە جادووگەر.
  • ئیدۆ گۆڵدبێرگ، داناترین کەسی سەیلم. لە بەرانبەر تاوانی زیناکردنی، بە خاوێن کردنەوەی شارۆچکەکە و لابردنی جەستە مردووەکان سزادەدرێت.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. زنجیرەکان لە ئەی بۆ زێت - سەیلم [١]
  2. دیاردەیی یەکەم زنجیرەی تۆڕی تەلەفزیۆنی [٢]
  3. سەیلم: پێشەکییەک [٣]
  4. ڕووە مێژوویییەکانی سەیلم [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرەکان بۆ دەرەوە[دەستکاری]