سەما دزەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەما دزەیی
سەما دزەیی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە بەرنامەی تۆپ ١٠ لە کەناڵی ئاسمانی تەلەڤیزیۆنی ئەلسۆمەرییە
لەدایکبوون
سەما عیزەددین ئەمین دزەیی style="display:none"> (1988-06-02) ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥)
پیشە(ەکان) ڕۆژنامەنووس، پەیامنێر، شرۆڤەکاری سیاسی، نووسەر
ساڵانی چالاکی ٢٠٠٥-ئێستا

سەما ئەمین دزەیی (لە دایکبووی ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨) کەسایەتییەکی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردی عێراقییە.

دزەیی لە بەغدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش گەورە بووە. تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری ھەولێر زانستی کۆمپیوتەری خوێندووە و دواتر ڕووی لە ئەمریکا کردووە بۆ ئەوەی لە زانستە سیاسییەکان بخوێنێت.[١]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

دزەیی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دەستی بە کاری میدیایی کردووە کاتێک بووەتە پێشکەشکاری ڕادیۆیی بۆ کەناڵی ڕادیۆی ئۆنلاین VOY FM (دەنگی گەنجان)، دواتر بووەتە بەرھەمھێنەر. دواتر بووە پێشکەشکاری سەرەکی ڕادیۆ و بەرھەمھێنەری ڕادیۆ ئۆنلاینەکانی تر. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی کرد بە نووسین بۆ یەکەمین ڕۆژنامەی ئینگلیزی لە شاری ھەولێر "The Kurdish Globe"، لە ھەمان کاتدا بۆ گۆڤاری خوێندکاری ناوخۆیی ئۆزۆن نووسی ھەبووە.

دوای ماوەیەک دزەیی دەستی بە کارکردن کرد بۆ یەکەم ڕادیۆی زمانی ئینگلیزی، زێد ڕادیۆ (Zed TV) کە بەشێکە لە کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس لە باشووری کوردستان، کە تێیدا میوانداری و بەرھەمھێنانی بەرنامەکانی بە زمانی ئینگلیزی و کوردی دەکرد.[٢]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sama Dizayee's Official Page", Facebook, 2011-07-01
  2. ^ "Meet real influencer Sama Dizayee: Journalist who doesn't believe in boundaries". www-asianage-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2023-12-28.