سێکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەلایەن ئێدوارد ھێنری ئاڤریل کێشراوە (١٨٩٢)

سێکس ، جووتبوون' یان گان (بە ئینگلیزی: Sex) بریتییە لەو کردارە کە لە نێوان دوو گیانەوەر (مرۆڤ یان گیانلەبەر) ڕوو دەدات و ئەم کردارە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئەو ڕەگەزە و پاریزگاری دەکات لەسەر جۆری ئەو ڕەگەزە و بەردەوامبوونی لەسەر زەوی.

بەشێوەیەکی گشتی گان کردن ئەنجام دەدرێت لە ڕێی بردنە ناوەوەی کێری پیاو بۆناو قوزی ئافرەت . هەرچەندە جۆری تری گان هەیە وەک مژینی کێر یان قوز کە بە ( oral sex ) ناسراوە، هەروەها گانی قن کە بە ( anal sex ) ناسراوە، هتد …

جگە لە مەبەستی وەچە خستنەوە گان کردن ئەنجامدەدرێت بەمەستی چێژ بینین لە لایەن هەردوو ڕەگەز . ئەمیش لەڕێگای گەشتن بە ئۆرگازمە، بە گشتی پیاوان پێویستیان بە نزیکەی ٥ بۆ ٧ خولەکە بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم ، هەروەها خانمان پێویستیان بە نزیکەی ١٤ خولەکە بۆ گەیشتن بە ئۆرگازم . بێگومان ئەمەش لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت وە هەروەها بۆ گانی دووەم کاتەکان جیاوازیان دەبێت .