سێزدە (فیلم)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سێزدە | |
دەرھێنەر | ھومەن سەیدی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | سەعید سەعدی |
نووسین | ھومەن سەیدی |
کاست | ئازادە سەمەدی - ئەمیر جەدیدی - میھران ئەحمەدی ویشکا ئاسایش - ئەمیر جەعفەری - نەوید محەممەدزادە |
مۆسیقا | شەرمین مەھدیزادە |
وێنەگری سینەمایی | عەلی تەبرێزی |
دەستکاری | ھومەن سەیدی |
ماوەی فیلم | ٩٣ |
وڵات | ئێران |
زمان | فارسی |
سێزدە (بە فارسی: سیزدە) فیلمێکی فارسی زمانی کۆمەڵایەتیە کە ساڵی ٢٠١٢یە لەلایەن ھومەن سەیدی دەرھێنراوە و نووسراوە.
کورتەی چیرۆک[دەستکاری]
بمانی کوڕێکی سیازدە ساڵەیە و لە قۆناغی ھەرزەکاریدایە و دایک و باوکی نزیکن لەوەی لە یەک جیابنەوە، دایکی ماڵەوە جێدەھێڵێت و باوکی زۆر گیرۆدەی کارەو ئاگای لە بمانی نەماوە، بمانیش بەھۆی تەنھایی و ئەو گرفتانەی ھەیەتی پەنا دەباتە بەر گەنجانی لە خۆی گەورەتر و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕەوشت و ڕەفتاری بگۆڕێت و بە دیاریکراوی سێ کەس دەناسێت کە توشی کۆمەڵێک کێشەی زۆر قورس دەبنەوە پێکەوە.
ھومەن سەیدی لەم فیلمەدا توانیویەتی زۆر بە وردی سەرنج بخاتە سەر قۆناغی ھەستیاری ھەرزەکاری
کاست[دەستکاری]
ئەمیر جەدیدی
ڕیما ڕامینفەر
میھران ئەحمەدی
ئەمیر جەعفەری[١]
خەڵاتەکان[دەستکاری]
- خەڵاتی تایبەتی داوەران بۆ ھومەن سەیدی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- دیپلۆمی شانازی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بۆ ئەمیر جەدیدی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین فیلم لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراوی باشترین دەرھێنان بۆ ھومەن سەیدی لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراوی باشترین سیناریۆ بۆ ھومەن سەیدی لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ https://www.salamcinama.ir/movie/177/سیزده-13 ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ماڵپەڕی سەلام سینەما - فیلمی سیازدە