سیستمی تەندروستی لە ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سیستمی تەندروستی لە ژاپۆن خزمەتگووزارییەکانی چاودێری تەندروستی دابین دەکات، لەناویان پشکنینی گشتی، چاودێری تەندروستی دووگیانی، کۆنتڕۆلی نەخۆشییە گوازراوەکان، خەرجی چاودێری تەندروستی %٣٠ لەسەر نەخۆشە و %٧٠ دەکەوێتە سەر حکوومەت بۆ ھەر تاکەکەسێک، خەرجی بۆ خزمەتگووزاری چاودێری تەندروستی تاکەکەسی لەلایەن چاودێری تەندروستی جیھانی دابینکراوە سیستمێکی دڵنیاییە کە یەکسانی لەبەدەست گەیشتنی خزمەتگوززارییەکە دابین دەکات. کە خەرجیییەکان لەلایەن حکوومەتەوە دابین دەکرێت، ھەموو دانیشتووانی ژاپۆن داوایان لێکراوە لەلایەن یاسا کە سیستمی دڵنیایان ھەبێت، ئەو فەرمانبەرانەی کە سیستمی دڵنیایان نییە دەتوانن بەشداری بکەن لە پرۆگرامی سیستمی دڵنیایی نیشتمانی، کە لەلایەن حکوومەتە ناوخۆکانەوە بەرێوەدەبردرێت. نەخۆشەکان ئازادن لە ھەڵبژاردنی پزیشک و شوێنی چارەسەرکردن، نەخۆشخانەکان بەپێی یاسا، پێویستە قازانج نەویست بن و لەلایەن دکتۆرەکانەوە بەڕێوەببردرێن.

نرخ و تێچووی چارەسەرە پزیشکییەکان کۆنتڕۆل کراوە لەلایەن حکوومەت بۆ ئەوەی نەخۆشەکان بتوانن تێچووی چارەسەرکان بە ئاسانی بدەن تێچووی سیستمی دڵنیایی بەپێی تەمەنی کەسێک لە خێزانێکدا، نموونە نەخۆشێک بەرپرسە لە %١٠ یان %٢٠، یان %٣٠ تێچووی چارەسەرییەکە، ئەوەی ماوەتەوە دەکەوێتە سەر حکوومەت[١] وە خەرجی سیستمەکە بۆ ھەر خێزانێک دانراوە، بەپێی تەمەن و خەرجییە تەندروستییەکان، ئەگەر ھاتوو خەرجی تەندروستی کەسێک زیاتر بوو لەو بڕەی لە سیستمی دڵنیایی دانراوە ئەوە لەلایەن حکوومەتەوە تێچووەکە لەخۆ دەگردرێتەوە و چارەسەر دەکرێت

ئەو نەخۆشانەی سیستمی دڵنیایان نییە حکوومەت ناتوانێت ھاوکاریان بکات، بەڵام ھەرچۆنێک بێت سیستمێکی دڵنیایی لاواز ھەیە کە ھەر خێزانێک وەری دەگرێت کە لەلایەن حکوومەتەوە دابین دەکرێت

خەرجی[دەستکاری]

لە ٢٠٠٨ ژاپۆن بە نزیکەیی ٨.٢ لە خەرجی نیشتمانی خۆی سەرف کردووە یان ($2,859 بۆ ھەر تاکەکەسێک) لە تەندروستیدا، کە بەپلەی ٢٠یەم دێت لە نێوان ڕێکخراوەکان بۆ گەشەپێدان و گەشەی ئابوری حکوومەت بۆ چەنەھا دەیە توانییەتی کۆنترۆلی تێچووەکان بکات لەڕێگەی پلاندانان و سەرژمێریکردن، ھەروەھا توانییەتی خەرجییەکان کەم بکاتەوە کاتێک گەشەی ئابووری وڵاتەکە گەشەی نەکردووە و وەستاوە[٢] لە دەیەی ١٩٨٠، خەرجی سیستمی تەندروستی لە زۆربەی وڵاتە پیشەسازییەکان گەشەی دەسەند، لەکاتێکدا ھەنێک لە وڵاتەکان وەکوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگەی بە زیادبوونی خەرجییەکەدا، ژاپۆن بە ورییایەوە کۆنترۆلی تێچووی سیستمی تەندروستی دەکرد[٣] خەرجییەکان بۆ ھەر خزمەتگوزارییەکی پزیشکی ھەر دووساڵ جارێک دادەنرێت لە ڕێگەی تاوتوێ کردن و گفتوگۆ لەسەر کردن لەسەر پێویستییەکان لەلایەن وەزیری تەندروستی و پزیشکەکانەوە، لەدوای گفتوگۆکە بڕی خەرجی پێویست شیدەبێتەوە بۆ ھەر دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی، وە بڕی تێچووەکە ھەمان شت دەبێت لەنێو نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە، ئەگەرھاتوو پزیشکێک یاری بە سیستمی تەندروستی بکات بە داواکردنی خەرجی زیاتر و ناپێویست ئەوە حکوومەت بڕی خەرجی پزیشکی کەمدەکاتەوە بۆ ساڵانی داھاتوو، ئەوە لە ٢٠٠٢ ڕوویدا کاتێک تێچووی پشکنینی MRI بەبڕی %٣٥ لەلایەن حکوومەت کەمکرایەوە[٤] بەمەش لە ٢٠٠٩ لە ئەمریکا پشکنینی MRI بۆ مل نرخی $1500 دۆلار بوو بەڵام لە ژاپۆن $98 دۆلار[٥]

دابینکردن[دەستکاری]

خەڵک لە ژاپۆن چاوەڕێی ژیانێکی درێژ و تەندروستیان تێکرای تەمەنی ژیان لە ژاپۆن دەگاتە ٨٣ ساڵ (٧٩،٦ ساڵ نێر، ٨٦،٤ مێ) [٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2012-02-08. Retrieved 2012-02-01.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٨ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Hashimoto, Hideki (24 September 2011). "Cost containment and quality of care in Japan: is there a trade-off?". The Lancet. 378 (9797): 1175. doi:10.1016/S0140-6736(11)60987-2. PMID 21885098. S2CID 34825794.
  3. ^ Arnquist, Sarah (August 25, 2009). "Health Care Abroad: Japan". The New York Times. Retrieved January 28, 2010.
  4. ^ "Sick around the world". Frontline. April 15, 2008. 17 minutes in. PBS.
  5. ^ Reid, T.R. (August 23, 2009). "5 Myths About Health Care Around the World". The Washington Post. Retrieved January 28, 2010.
  6. ^ OECD. "OECD Health Data". OECD. Retrieved 2 September 2019.