سیامەند موعینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سیامەند موعینی
لەدایکبوون
نیشتەجێیسوێد
نەتەوەکورد
حیزبی سیاسیپارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
پێشتر:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
باوان
خزمەکانخانە موعینی (مامۆ)

سیامەند موعینی (لەدایکبووی مەھاباد) سیاسەتوانی چەپی کورد و ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە. سیامەند موعینی لە کۆنگرەی پێنجەم ھەتا حەوتەمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھەتا ٢ی ئایاری ٢٠٢٤) لەگەڵ زیلان ڤەژین ھاوسەرۆکی ئەو حیزبە بوو.[١][٢][٣][٤]

سیامەند کوڕی سولەیمان موعینی سەرکردەی دیاریی پێشووی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ھەروەھا برازای خانە موعینی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە.[٥]

موعینی پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.[٥] ئەو دوای ئەوەی لە کۆمەڵە جیابووەتەوە، لە وڵاتی سوێد ژیاوە و لە بواری مافەکانی مرۆڤدا چالاک بووە.[٥] ئەو لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەگەڵ زیلان ڤەژین بە ھاوسەرۆکایەتیی ئەو حیزبە ھەڵبژێردران و ھەتا کۆنگرەی حەوتەمی حیزبەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤دا لەو جێگەیە بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]