سوورییەکان لە لوبنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوورییەکان لە لوبنان
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١، ١٩٦، ٥٦٠ مەزندەکراوە (نیسانی ٢٠١٥)
١، ٠١١، ٣٦٦ تۆمارکراوە (کانوونی یەکەمی ٢٠١٦)
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
بەیرووت (بەیرووتی گەورەتر)، تەرابلوس، سیدۆن، بەلبێک
زمانەکان
عەرەبی، کوردی
ئایین
سوننی و مەسیحی

سوورییەکان لە لوبنان ئاماژەیەکە بۆ ئاوارە سوورییە کارەکەرەکان و ئاوارە سووریەکان کە چوون بۆ لوبنان لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سووریا.

بنەچە[دەستکاری]

لەدوای کۆتایی بیست و نۆ ساڵی داگیرکردنی سووری لوبنان لە ٢٠٠٥، چەندەھا سووری ئاوارە بوون بۆ لوبنان بۆ دۆزینەوەی کار و ژیانێکی باشتر. ئەم کرێکارانە بێڕێزییان بەرامبەر کرا لەلایەن خەڵکی لوبنانی و حوکومەتی لوبنانی. بەھەرحاڵ، بەھۆی ئەنجامی شەڕی ناوخۆیی سووریا لەنێوان حوکومەتی بەشار ئەسەد و گرووپە چەکدارییەکان، ئاوارەکان چوونەتە لوبنان بە ھەزارەھا. ئەم لێشاوی ئاوارەیە کە چووەتە لوبنان بووەتە ھۆی زیادی دانیشتووانی کامپەکان و شارەکان و گرژی دروست کردووە لەنێوان خەڵکانی لوبنانی و پەنابەرە سوورییەکان.

ژمارەکانی پەنابەرە سوورییەکان[دەستکاری]

بەگوێرەی UNHCR زیاتر لە ١ ملیۆن ئاوارەی سووری ھەبوون لە لوبنان کە تۆمارکرابوون لە ٢٠١٦. لەگەڵ ئەوەش دا، ئەم ژمارەیە بەزۆری کەم حیسابیی بۆ کراوە کاتێک کە UNHCR دەستی کرد بە وەستاندنی تۆمارکردنی ئاوارە سوورییە نوێیەکان لەوەتەی مانگی ئایاری ٢٠١٥ و ئەو تاکە کەسانە پیشان نادات کە ڕاوەستاون بۆ خۆتۆمارکردن. لەبەر ئەوە ھەندێک ژمارە و سەرژمێری خەڵکی سووری لە لوبنان ڕاست نییە بەتەواوەتی. خەملاندن و سەرژمێرییە دووایییەکان بەرزبون بۆ ١، ٥٠٠، ٠٠٠ کەس.

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ ڕۆژنامەی سووری سەربەخۆ زەمان ئەل وەسل ئاماژەی بەوە کرد کە ١٢٥، ٠٠٠ بۆ ١٥٠، ٠٠٠ ئاوارەی سووری تورکومانی، کە دەربازبوونە لە شەڕی ناوخۆیی سووریا، جێگیر بوونە لە لوبنان، و لەبەر ئەوە ئەوان زیاترن لەتورکە کەمینەکانی لوبنان.

زەحمەتییەکان[دەستکاری]

حوکومەتی لوبنانی دەرگای کراوە بووە بۆ ئاوارە سوورییەکان بە مێژوویی؛ بەڵام، UNHCR دەڵێت کە حوکومەتی لوبنانی ھەرگیز ڕێکەوتنی پەنابەرانی ١٩٥١ ی واژوو نەکردوە کە کە دەڵێت پەنابەر دەپارێزدرێت ئەوانەی کە بە بنچینەیی دەگەڕێنەوە "بۆ سنوری ناوچەکە کە ژیانی یان ئازادی حاشای لێدەکرێت لەبەر یەکێک لە ھۆکارەکان "ڕەگەزی" "دینی" "نەتەوەی" "ئەندامێکی گرووپێکی کۆمەڵایەتی" "ئەندامێکی بۆچونێکی/گرووپێکی سیاسی." بۆیە ھیچ یاسایەکی نیشتمانی بوونی نییە کە لوبنان دەبێت بەگوێی بکات بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئاوارەکان، ئەمە وایشیکرد کە حوکومەتی لوبنان ھیچ کامپێک بۆ ئاوارەکان دروست نەکات. ئەو ئاوارانەی کەوا ئیش و کاریان پێ ئەنجام دەدرێت دەبێت لەگەڵ خەڵکە ھەژارەکەی لوبنان پێشبڕکێ بکەن بۆ دۆزینەوەی ھیچ تەنھا نزمترین کارە ھەژارەکان بۆ ئەوەی پارە بکەن و کار بکەن، کە ئەمە وایکردووە زیان بدات لە ژێرخانی ئابووری لوبنان. منداڵانی سوورییە پەنابەرەکان دەبێت قوتابخانە تاقیبکەنەوە، کە ھەرئێستا پڕە لە منداڵانی لوبنانی.

گرژییەکانی نێوان لوبنانییەکان و پەنابەرەکان[دەستکاری]

ھەروەک ژمارەی سوورییەکان لە لوبنان زیادی کردووە، گرژیشی ھەیە؛ بەگوێرەی ئاوارەیەکی سووری: «یەکەم جار کە من ھاتم، خەڵکی لوبنان میواندۆست بوون بەرامبەر بە من و وەک ئاوارەیەک مامەڵەیان لەگەڵم دەکرد و ڕادەگرت، وەکو کەسێک کە پێویستی بە پارێزییە و ڕۆیشتووە لە شەڕێک. ئێستا، ئەوان مامەڵەم لەگەڵ دەکەن وەک ئەوەی ھەڕەشە بم بۆسەر باری ئەمنی.» لێشاوی سوورییەکان بۆ لوبنان بووەتە ئامانجی گرژی لە ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، دینی، لە لوبنان. لەدوای ھێرشەکان بۆسەر پۆلیس و ئەندامە سەربازییەکان لەلایەن گرووپە سوورییە ئیسلامییە توندڕەوەکان، ھاتوچۆ قەدەغە کراوە لە چەند ناوچەیەک لە ھەندێک شار و گوند بۆ ئەوەی سەلامەتی خەڵکی بپارێزدرێت. چەندەھا خەڵکی لوبنانی دەترسن لەوەی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی شەڕی ناوخۆی سووریا لە لوبنان، بەتایبەتی لەدوای گرووپە سووریە سوننە توندڕەوەکان چەند سەربازێکی لوبنانیان کوشت لە ئابی ٢٠١٤ لە شەڕی عەرسال.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]