سالی ڕوونی
سالی ڕوونی | |
---|---|
لەدایکبوون | کاسڵبار، مەیۆ، ئیرلەند | ٢٠ی شوباتی ١٩٩١
پیشە |
|
زمان | ئینگلیزی |
پەروەردە | کۆلێژی ترینیتی دەبلین |
چەشن | خەیاڵکرد |
کارە بەرچاوەکان | وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧) کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨) جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١) |
واژوو |
سالی ڕوونی (بە ئینگلیزی: Sally Rooney؛ لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٩١) نووسەر و سیناریۆنووسێکی ئیرلەندییە. سێ ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە: وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧)، کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨)، و جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١).
کارەکانی سالی پەسنی ڕەخنەگرانە و سەرکەوتنی بازرگانییان بە دەست ھێناوە. تایم لە ٢٠٢٢دا، بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیھان ناوی بردووە.[١]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە[دەستکاری]
سالی ڕوونی لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩١، لە کاسڵبار، مەیۆ لە دایک بووە،[٢] ھەر لەوێ گەورە بووە و ھێشتا لەوێ دەژی.[٣] باوکی، کیران ڕوونی، لە Telecom Éireannدا کاری دەکرد. و دایکی، ماری فارێل، ناوەندێکی ھونەری بە ڕێوە دەبرد.[٣][٤][٥] سالی یەک برا و یەک خوشکی ھەیە.[٣] لە کۆلێژی ترینیتی دەبیلندا، بەشی ئینگلیزی خوێندووە.
بیبلیۆگرافی[دەستکاری]
ڕۆمانەکان
- وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. 2017. ISBN 9780571333127.
- کەسە ئاسایییەکان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. 2018. ISBN 9780571334643.
- جیھانی جوان، لە کوێیت. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. 2021. ISBN 9780571365425.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Sally Rooney: The 100 Most Influential People of 2022". Time (بە ئینگلیزی). 2022-05-23. Retrieved 2023-12-02.
- ^ Armitstead, Claire; @carmitstead (2018-12-02). "Sally Rooney: 'I don't respond to authority very well'". The Observer (بە ئینگلیزی). ISSN 0029-7712. Retrieved 2023-12-02.
- ^ ئ ا ب Cocozza, Paula (24 May 2017). "'I have an aversion to failure': Sally Rooney feels the buzz of her debut novel". The Guardian. Retrieved 2023-12-02.
- ^ Brockes, Emma; @emmabrockes (2021-08-28). "Sally Rooney on the hell of fame: 'It doesn't seem to work in any real way for anyone'". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-02.
- ^ Collins, Lauren (2018-12-31). "Sally Rooney Gets in Your Head". The New Yorker (بە ئینگلیزی). ISSN 0028-792X. Retrieved 2023-12-02.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سالی ڕوونی تێدایە. |