زەڕافە
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
زەڕافە بەرز و بڵندترین گیاندارە لەسەر زەوی، ئەمەش وای کردووە کە کۆنتڕۆڵی هەرێمی ساڤانا بکات و لە دوورەوەش چاودێری دوژمنەکانی بکات. بەھۆی قاچ و ملی درێژی زەڕافە زۆر بەئاسانی دەگاتە گەڵای درەختەکان و بەئاسانی دەیانخوات ، نێرەی زەڕافە یەک مەتر لە مێی زەڕافە درێژترە، نێرەی زەڕافەش درێژییەکەی دەگاتە ٥ مەتر. زەڕافە بەپێوە دەخەوێت، بەڵام زیاتر لە ٢٠ دەقیقە ناخەوێت ، کێشی زەڕافە بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان (٥٥٠ تا ١٨٠٠ کیلۆگرام) دایە. تەمەنیشی لەنێوان ٢٥ تا ٣٠ ساڵدایە،ھەروەھا زەڕافە کاتێک سکپڕ دەبێت، سکپڕییەکەی ٤٢٠ تا ٤٥٠ رۆژ دەخایەنێت و زەڕافەش ھەرجارەی کە دەزێ یەک بێچووی دەبێت کە درێژییەکەی ٢ مەترە ، لە توانای زەڕافە هەیە کە لە یەک کاتژمێردا ٤٥ کیلۆمەتر ببڕێت.