زیندانی قزلحیسار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زیندانی قزلحیسار (بە فارسی: زندان قزل‌حصار‎) گەورەترین زیندانی دەوڵەتیی ئێرانە. تا ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٢٠ ھەزار زیندانی لەخۆگرتبوو، لەو ژمارەیە ١٣ ھەزاریان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە ڕاگیرابوون.[١] دەکەوێتە قزلحیسار لە شاری کەرەج، بە دووریی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای تارانی پایتەختی ئێران.[٢] (دوو زیندانی دیکە لە دەوروبەری کەرەج ھەن: زیندانی ڕەجایی شەھر و زیندانی ناوەندیی کەرەج).[٣]

زیندانی قزلحیسار بەھۆی بارودۆخە جۆراوجۆرەکانی ناوییەوە بەناوبانگە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١١دا، بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، کاتێک لە کاتی ڕاپەڕینێکی زیندانەکاندا ١٤ کەس کوژراون و ٣٣ کەسیش برینداربوون. ھەروەھا ڕاپۆرتی زیندانیانی پێشوو ھەیە کە ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی جەستەیی زیندانیانی تێدایە لەلایەن کارمەندانی زیندانییەکەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بارودۆخی خراپیی پاکوخاوێنی و کەمی چاودێری پزیشکی دەدەن.[٤][٥] مانگی ئایاری ٢٠١٥ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانییەکان بەڕێوەچوو: لە نێوان ٦ی ئایار تا ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥، لانیکەم ٧٧ زیندانی کە ھەموویان بە تاوانی ماددەی ھۆشبەر تۆمەتبار کرابوون، لە زیندانی قزلحیسار لەسێدارە دراون.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hrana - News Agency - Human Rights Activists News Agency". Hrana - News Agency (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-21.
  2. ^ "Ghezel Hesar Prison - Karaj (Alborz Province)". wikimapia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-21.
  3. ^ HRW: Locked up in Karaj, p. 23 "16"
  4. ^ ishr.org, Political prisoners moved to "horror jail". ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Hrana - News Agency - Human Rights Activists News Agency". Hrana - News Agency (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-06-21.
  6. ^ "Iran Human Rights | TV Episode: Voices and Video from Death Row: Ghezelhesar Mass-Executions |". iranhr.net. Retrieved 2019-06-21.