زاگرۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆسەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە ڕیزەچیاکانی زاگرۆس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە زاگرۆس (ڕوونکردنەوە).
ڕیزەچیاکانی زاگرۆس لە ساڵی ١٩٩٢دا

زاگرۆس گەورەترین چیای کوردستانە، کە بەدرێژایی خاکی کوردستان پاڵکەوتووە لە ناوچەی وان لە باکووری کوردستانەوە دەست پێ دەکات و تا ناوچەی کرمان لە ئێران، ١٦٠٠ کیلۆمەتر درێژەی ھەیە. بەرزترین شوێن لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس زەردکێوە (٤٥٤٦ مەتر) لە ناوچەی لوڕستاندا.

مێژوو و ناونان[دەستکاری]

وشەی زاگڕۆژ وشەیەکی لێکدراوی کۆنی کوردییە لە (زاگ+ڕۆژ) پێکھاتووە بەواتای زێد یان شوێنی لەدایکبوونی ڕۆژ دێت، خێڵە کوردییە کۆنەکان لەو بڕوایەدا بوون کە خۆر (ڕۆژ) لەدامێنی ئەم زنجیرە شاخەوە لەدایک دەبێت، (زاگ=شوێنی لەدایکبوون)(ڕۆژ=خۆر) لە سەردەمی شانشینی فارس (زاگڕۆژ) گۆڕدرا بۆ (زاگروز) و لە کاتی ھاتنی ئینگلیزەکان بۆ کەنداو ھەڵسان بەتۆمارکردنی سەرجەم ناوی گوند و شاخ و ڕووبار و شارەکان بە زمانی ئینگلیزی کە ناوەکانیان لەسەر زاری خەڵکەوە وەردەگرت کاتێک ناوی (زاگروز)یان بە ئینگلیزی نووسی بوو بە (زاگرۆس)(zagros)ئەمیش لەبەر ئەوەی(s) بە (z) دەخوێندرێتەوە، بەم شێوەیە (زاگڕۆژ) بوو بە (زاگروز) پاشان بوو بە (زاگرۆس).[ژێدەر پێویستە]

لەسەردەمی چاخی بەردینەوە مرۆڤ دەستی بەسەر ئەم ناوچەیە داگرتووە، بە کۆنترین ھەواری مرۆڤایەتی دادەنرێت لە جیھاندا، کۆنترین پاشماوەی مرۆڤایەتی دۆزرابێتەوە لە زاگرۆس بووە، دەشکەوتی شانەدەر و دەشکەوتی بێستون و دەشکەوتی وێزمە سێ لە کۆنترین دەشکەوتی جیھانن کەوتوونەتە زاگرۆس، ئەو پاشماوانەی لە شانەدەر دۆزراونەتەوە بۆ ٦٥٠٠٠–٣٥٠٠٠ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ھەروەھا دوو گۆڕی تێدا دۆزراوەتەوە کە ھی سەردەمی چاخی بەردینن، بەجۆرێک گۆڕی یەکەم سی و پێنج کەسی تێدابووە، پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە شانەدەر دۆزرایەوە ھەروەھا لە دەشکەوتی بێستون چەندین شوێنەواری گرنگ دۆزراونەتەوە کە پاشماوەی مرۆڤی ھۆمینینی تێدا دۆزراوەتەوە.[ژێدەر پێویستە]

زەویناسی[دەستکاری]

پێکھاتەی زەوییەکەی لە ئەنجامی پێکگەیشتن و پێکەوەبەستانی توندی ھەردوو پلێتی عەرەبی و پلێتی ئۆراسیایی دروست بووە، ئەم بەریەککەوتنە لە چەرخی مەیۆسینی ڕوویداوە کەبووەتە ھۆی دروستبوونی تاوێری بەھێز لەئەنجامی داماڵینی چینی خەلوزەکاربۆنییەکەی و مانەوەی مەیۆسینەکان بەرامبەر پلێتی ئێرانی بۆیە کەوتووەتە سەرھێلی جووڵەی پلێتەکان بەجۆرێک ئەم بەریەککەوتن و پاڵنانەی پلێتەکان دژبەیەک تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە، پلێتی عەرەبی بەتوندی پاڵ بە پلێتی ئۆراسیایی دەنێت بۆیە بەردەوام چیاکانی زاگرۆس لەبەرزبونەوەی بەردەوامدان، بەپێی پێوەرەکانی GPS چالاکی بەریەککەوتنی پلێتەکان بەردەوامە بۆیە زەوییەکانی ئێران لە گۆڕانی نارێکی ھەرەمیانەی بەردەوامدایە کە کاری خستووەتە سەر چیاکانی ئەلبورزیش، تۆڕی GPS ی ئێرانی تێبینی ئەوەیان کردووە کە چینەکانی ناخی زاگرۆس بە ڕێژەیەکی زۆڕ زیادیان کردوە کە ھەرساڵێک بەبڕی (٠٬٣٩) زیاد دەکات، زەوییەکانی باشووری خۆڕھەڵاتی زاگرۆس بەبڕی ١٠ملم داتەپیون ھەروەھا زەوییەکانی باکووری خۆڕئاوای زاگرۆسیش بە بڕی ٥ملم داتەپیون بەم جۆرە باڵای چیایەکانی لەبەرزبوونی بەردەوامدان.

جۆر و تەمەنی تاوێرەکان[دەستکاری]

سەرجەم چیایەکانی لەبنەڕەتدا لە لایمستۆن پێکھاتووە لەبەرزایییەکانی زاگڕۆژ دەتوانی تاوێری پالیۆزی بەدی بکەیت، ھەروەھا لە کەمەری چیایەکانی تاوێری ناوەندی ھەن لە قەبارەدا کە لەسەردەمی توریاسی و جۆراسی دروستبوونە بەڵام لە بنارەکەی تاوێر گەلێک ھەن کە ھی سەردەمی گەچدارین، زاگڕۆژ لەگەڵ ئەلپ ھاوتەمەنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]