زمانی بنەڕەتی-ھیندوئەورووپی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

داڕێژە:بابەتەکانی هیندوئەورووپی زمانی بنەڕەتی هیندوئەورووپی (PIE) زمانی بنەڕەتی دووبارە-دروستکراوەی زمانە هیندوئەورووپەیەکانە، کە خەڵکانی باوانی هیندوئەورووپی قسەیان پێ کردووە. زۆرتر لە یەک سەدەیە کە زمانەوانان هەبوونی ئەم زمانەیان قەبووڵ کردووە، و دروستکردنەوەی ئەم زمانە زۆر پێش کەوتووە و بە وردەکاریی تەواوەوە ئەنجام دراوە.

توێژەرانی زانستی بەراورد دەکەن کە نزیک بە 3700 ساڵ بەرلە زایین (واتە بەرلە بڵاوبوونەوە) خەڵکانێک PIEیان وەک یەک زمان بە کار هێناوە، هەرچەند بەراوردەکان هەندێجار زۆرتر لە 1000 ساڵ ئەملا و ئەولا دەکەن. باوترین گریمانە سەبارەت بە بنەڕەت و چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی زمان بریتیە لە گریمانەی کورگان، کە پێی وایە بنەڕەتی ئەم زمانە شوێنێکە لە ستێپی پۆنتیک-کاسپیەن لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و ڕۆژئاوای ئاسیا. لە سەردەمی مۆدێڕن دا یەکەم جار لە سەدەی 18 ویڵیام جۆنز گریمانەی هەبوونی ئەم زمانەی هێنایە ئاراوە. ئەو سەرنجی خستە سەر لێکچوونەکانی نێوان سانسکریت، یۆنانیی کۆن، و لاتینی. هەتا ساڵانی سەرەتای دەیەی 1900 هەندێ شرۆڤەی ڕوون لەبارەی PIE خرانە بەردەست کە هێشتاش (بە تۆزێ گۆڕانکارییەوە) هەر جێباوەڕن.