زاوزێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دروستبوونی تاکی نوێ لە پەراوێژی گەڵای گیای ھەوامژ (air plant)، ناوی زانستی Kalanchoë pinnata. ئەو ڕوەکە بچووکەی کە لە پێشەوەیە نزیکە ١ س‌م بەرزە.

تۆرەمخستنەوە یان زاوزێ (بە ئینگلیزی: Reproduction) بریتییە لە ئەو پڕۆسە بیۆلۆژیکییە کە لە ڕێگەیەوە ئۆرگانیزمی جیاجیای نوێ دروست دەبێت. تۆرەمخستنەوە بنەڕەتیترین و گرنگترین تایبەتمەندیی ھەموو چەشنەێکی ژیانە، وە ھەموو ئۆرگانیزمە جیاجیاکان لە ئاکامی تۆرەمخستنەوە دروست دەبن. شێوازە ناسراوەکانی تۆرەمخستنەوە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بە دوو دەستەی: سێکسی و ناسێکسی.

لە تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی دا، تاکێک دەتوانێت بە تەنیایی وە بەبێ بەشداربوونی تاکێکی دیکە لە نەوعی خۆی تۆرەم بخاتەوە. دابەشبوونی خانەیەکی بەکتریایی بە دوو خانەی خۆیشک نموونەیەکی تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییە. بەڵام، تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی تەنھا تایبەتی ئۆرگانیزمە تەکخانەییەکان نییە. زۆربەی ڕوەکەکان توانای تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییان ھەیە.

تۆرەمخستنەوەی سێکسی پێویستی بە بەشداربوونی دوو تاک ھەیە، کە ئاسایییانە ھەریەکەیان لە ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت. تۆرمخستنەوەی ئاسایی مرۆڤ نموونەیەکی ڕوونی تۆرەمخستنەوەی سێکسییە.

زاوزێی ناسێکسی[دەستکاری]

بەو زاوزێیە دەووترێت کە ناسێکسی بێت.

زاوزێی سێکسی[دەستکاری]

ئەلاگێمی[دەستکاری]

ئۆتۆگێمی[دەستکاری]

میتۆسیس و میۆسیس[دەستکاری]

تۆرەمخستنەوەی ھەمان‌سێکسی[دەستکاری]

ستراتژییە زاوزێیەکان[دەستکاری]

تۆرەمخستنەوەی سێکسی لە بەرانبەر ناسێکسی‌دا[دەستکاری]

ژیانی بێ زاوزێ[دەستکاری]

ئەسڵی لاتەری[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]