زانکۆی پزیشکیی ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی پزیشکیی ھەولێر
زانکۆی ھەولێری پزیشکی
لۆگۆی زانکۆکە
دامەزراندن٢٠٠٥
سەرۆکی زانکۆپڕۆفیسۆر دکتۆر نوورەدین ئیسماعیل
شوێنھەولێر, ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕwww.hmu.edu.krd

زانکۆی پزیشکیی ھەولێر (ناوی فەرمی: زانکۆی ھەولێری پزیشکی) زانکۆیەکی پزیشکییە لە ھەولێر کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دامەزراوە. لە ئێستادا پڕۆفیسۆر دکتۆر نوورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆیە.[١]

کۆلێژەکان[دەستکاری]

  • پزیشکیی گشتی
  • پزیشکیی ددان
  • دەرمانسازی
  • پەرستیاری
  • زانستە تەندروستییەکان

مێژوو[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠٠٥ ئەم زانکۆیە بەڕووی خوێندکاران کرایەوە. ئەو کاتەی ئەم زانکۆیە بنیاتنرا، چوار کۆلێژی پزیشکی ھەبوون کە لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەدەبران. ئەو زانکۆیە دامەزرا بۆ چاودێریکردنی ئەم چوار کۆلێژە و باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەروەردەی پزیشکی و سیستەمی تەندروستی.

جیابوونەوەکە دوای پێشنیارێک هات کە ژمارەیەک ئەکادیمی لەو کۆلێژانە بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین و هەروەها وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستییەکان پێشکەشیان کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ پێنج سەرۆک زانکۆ دەرچوو". www.rudaw.net. Retrieved 2023-09-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  • ویکیپیدیای عەرەبی و ئینگلیزی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]