زانکۆی نەورۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆیا نەورۆز
دروشممە باوەری ب فێرکرنێ ھەیە بو دەستپێکرن ب شیانێن ریفورم و ئاڤاکرنێ
دامەزراندن٢٠٠٤
جۆرئەھلی
سەرۆکی زانکۆد. عەبدولوەھاب خالد مووسا
شوێندھۆک, پارێزگای دھۆک, عێراق
نازناوNZU
ماڵپەڕhttp://web.nawroz.edu.krd

زانکۆی نەورۆز زانکۆیەکی تایبەتییە (ئەھلی) دەکەوێتە پارێزگای دھۆک، زانکۆیەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ کرایەوە بەمۆڵەتی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی، لەو کاتە دکتۆر ئازاد ئەحمەد دوسکی سەرۆکی زانکۆ بوو، ئێستا د. عەبدولوەھاب خالد مووسا، سەرۆکی زانکۆیە.[١]

لەسەرەتادا زانکۆکە بەناوی (کولیژا دھوک یا زانکۆ) بووە، دوایی لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ناوی زانکۆیەکە بەفەرمی بووە زانکۆی نەورۆز.

ژمارەی قوتابیان بە پێی ئامارەکانی سالی ٢٠١٩–٢٠٢٠ ژمارەی قوتابیان (٣٥٧٧) قوتابیە و ١٣ بەشی زانستی ھەیە.

کۆلیژەکان[دەستکاری]

کۆلیژی ئەندازیاری[دەستکاری]

  • بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
  • بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر

کۆلیژی یاسا و رامیاری[دەستکاری]

کۆلیژی یاسا و رامیاری لە سالی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پێک دێت:

  • بەشی یاسا
  • بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

کۆلیژی کۆمپیوتەر و ئای تی[دەستکاری]

  • زانستی کۆمپیوتەر

کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری[دەستکاری]

کۆلیژی کارگێری و ئابووری لە سالی ٢٠٠٤ دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پێک دێت:

  • بەشی ئابووری
  • بەشی کارگێری
  • بەشی دارایی وبانکی
  • بەشی ژمێریاری
  • بەشی گەشتیاری

کۆلیژی زمان[دەستکاری]

کۆلیژی زمان لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و ئێستا لەم بەشانە پیک دێت:

  • بەشی زمانی کوردی
  • بەشی زمانی ئنگلیزی
  • بەشی وەرگێران


سەرۆکەکانی پێشوو[دەستکاری]

  • د. ئازاد دوسکی
  • د. ئاماد دهۆکی
  • د. عزەت فندی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]