دەروازە:ڕووسیا/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەنت پیتەرزبورگ (بە ڕووسی: Санкт-Петербург)، ھەروەھا ناسراو بە سەنت پیتەربورگ یان پیتەر و بە ناوی پێشووی لێنینگراد، دووەمین شاری گەورەی ڕووسیایە. ئەم شارە لە قەراخی کەنداوی فینلاند لە دەریای باڵتیکدا ھەڵکەوتووە و ڕووباری نێڤا بە ناویدا تێدەپەڕێت، نزیکەی ٥٠٠​ پردی تێدایە کە بیست و چواریان دەکرێنەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە نزیکەی ٥،٤٠٠،٠٠٠ کەسە. سەنت پیتەرزبورگ چوارەمین شاری پڕ لە دانیشتووی ئەورووپا، پڕ لە دانیشتووترین شاری دەریای باڵتیک و ھەروەھا وەکوو باکووری ترین شار بە زیاتر لە ١ملیۆن دانیشتووە، وەک شارێکی فێدراڵ بەڕێوەدەبرێ، سەنت پیتەرزبورگ وەکوو «پایتەختی فەرھەنگی ڕووسیا» دەناسرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ میوانداری زیاتر لە ١٥ملیۆن کەس بووە.

زیاتر...