دەروازە:فیزیک/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماکس پلانک (١٨٥٨ - ١٩٤٧) زانایەکی فیزیکی ئەڵمانی بوو. پلانک بە داھێنەری تیۆریی کوانتەم دادەنرێت، وە ھەروەھا یەکێک بووە لە زانا ھەرە گرنگەکانی فیزیک لە سەدەی بیستەمدا، پلانک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩١٨ وەرگرتووە.

لە ٢٣ی نیسان ١٨٥٨ پلانک لە خێزانێکی ئاساییەوە لە دایک بوو. ھەردوو باوکی باپیرە گەورەی و باپیری مامۆستا بوون لە گۆتینگن، باوکی مامۆستای یاسا بوو لە ھەردوو شاری کێل و میونخ وە مامەی قازی بوو. پلانک لە شاری کێل لە دایک بووە لە ژنی دووەمی یۆھان جۆلیۆس ویھلێم پلانک کە ناوی ئیما پێتزیگ بوو، ناوی تەواوی پلانک بریتی بوو لە کارڵ مارکس ئێرنست لۆدڤیک پلانک، لە دوای تەمەنی ١٠ ساڵیەوە وشەی ماکس بەکارھێنرا بۆ ناوەکەی ھەتا کۆتای ژیانی.

پلانک بریتی بوو لە مناڵی شەشەمی خێزانەکە لەسەر ئەوەی دوو لە خوشک و براکانی مناڵی ژنی یەکەمی باوکی بوون. ھەندێک لە یادگاریەکانی بریتی بوون لەو کاتانەی کە ھێزی نەمساوی و ڕوسی ھاتن بۆ کێل لە کاتی شەڕی دانیمارک و ڕوسیادا لە ساڵی ١٨٦٧، ھەر لەو ساڵەدا بە خێزانی چوون بۆ شاری میونخ، پلانک چووە خوێندنگەی جومناستیکی ماکسیمیلیانی کە ئەمەش جۆرێک بوو لە خوێندنگایانەی کە لە ئەوروپا ھەبوو کە تیایدا خوێندی جووڵە فیزیکییەکان باس دەکران. زیاتر...