دەروازە:خواردنەوە/وتاری هەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

قاوە (بە ئینگلیزی: Coffee) خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیان. کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە. دەنکە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە. قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە.[٣] یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا، و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت (وەک ئێسپرێسۆ، پرێسی فەڕەنسی، کافێ لاتێ، یان قاوەی قوتووکراوی دەمکراو). بە زۆری بە گەرمی ئامادەدەکرێت، بەڵام قاوەی ساردبووەوە و سەھۆڵاویش دەکرێت. شەکر، جێگرەوەی شەکر، شیر، یان کرێم زۆرجار بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی تامە تاڵەکەی.

زیاتر...