قاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قاوە
کوپێکی قاوەی ڕەش
جۆرگەرم یان سارد (بەزۆری گەرمە)
بنەچەیەمەن[١]
ناسراوەسەدەی ١٥ەم
ڕەنگڕەش، قاوەییی تۆخ، قاوەییی کاڵ، بێجی

قاوە خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیان. کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە.[٢] دەنکە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە.

قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە.[٣] یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا،[٤] و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت (وەک ئێسپرێسۆ، پرێسی فەڕەنسی، کافێ لاتێ، یان قاوەی قوتووکراوی دەمکراو). بە زۆری بە گەرمی ئامادەدەکرێت، بەڵام قاوەی ساردبووەوە و سەھۆڵاویش دەکرێت. شەکر، جێگرەوەی شەکر، شیر، یان کرێم زۆرجار بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی تامە تاڵەکەی.

مێژوو[دەستکاری]

بەڵام دوای دۆزینەوەی داری قاوە، لەڕێگەی بازرگانییەوە گوازرایەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا. کە چەند وڵاتێکی عەرەبی و جامایکا بەو وڵاتانە دادەنرێن کە ڕۆڵیان لە بڵاوبونەوەی قاوەدا ھەبووە. و ھۆکاری لێک نزیکی ھەموو جۆرەکانی قاوە لە جیھان دەگەڕێندرێتە بۆ بوونی یەک سەرچاوە کە لێی بڵاوبووەتەوە. بەھۆی گوونجاوی کەش و ھەوای تایبەت بە داری قاوە، وڵاتی بەڕازیل خاوەن گەورەترین کێڵگەی قاوەیە لە جیھان.

تەندروستی[دەستکاری]

خواردنەوەی زیاتر چوار کوپ لە قاوە لە ڕۆژێکدا کاریگەری لاوەکی وەک سەرئێشە، کەم-خەوی، ناڕێکی لێدانی دڵ، قەلەقی زیاد دەکات[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Weinberg & Bealer 2001, pp. 3–4
  2. ^ "10 steps from seed to cup". National Coffee Association, USA. 2020. Retrieved 26 June 2020.
  3. ^ Cappelletti S, Piacentino D, Daria P, Sani G, Aromatario M (January 2015). "Caffeine: cognitive and physical performance enhancer or psychoactive drug?". Current Neuropharmacology. 13 (1): 71–88. doi:10.2174/1570159X13666141210215655. PMC 4462044. PMID 26074744.
  4. ^ Oder, Tom (June 9, 2015). "How coffee changed the world". Mother Nature Network. Narrative Content Group. Retrieved June 8, 2018.
  5. ^ "COFFEE: Overview, Uses, Side Effects, Precautions, Interactions, Dosing and Reviews". www.webmd.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-13.