دەروازە:ئەمریکای لاتین/وەرزشوانانی لاتینی/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بارشەلۆناو وەکو سەفیری ئەو یانەیە دەست بەکارە،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان و بە فریاد ڕەسی بارشە لۆنای ئەوکاتە ناسراوە کە لە ساڵی ٢٠١٣ کەناڵی بارسا تیڤی کە تایبەتە بە یانەی بارسا وەکو وەفایەک بۆ ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم یاری زانە ئامادەکرد بە ناوی "when barca smile again" (واتا کەی بارسا دوبارە پێکەنیەوە) کە باسی سەرکەوتویی بۆندی ئەم یاریزانە ئەکات. ھەروەھا سەرۆکی یانەی بارسا خوان لاپۆرتا لە کاتی بۆندی ڕۆنالدینھۆ بۆ بارسا ئەڵێت (ڕاستە کە ئێمە لە بەستنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەیەکی وەکو بێکھام سەر کەوتو نە بوین بەڵام ئێستا من مانگم بۆ ھێناون)

زیاتر...