دەروازە:ئەفریقا/جوگرافیای ئەفریقا/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەنداوی ھیداسی یان بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا (بە ئەمھەری: ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ، بە ئینگلیزی: Grand Ethiopian Renaissance Dam) بەنداوێکی ئەسیوپییە لەسەر زێی نیلی شین لە پاڕێزگای بنیشنقول-قوماز ھەڵکەوتووە نزیک بە سنووری ئەسیوپیا و سوودان، لەسەر ڕووبەرێک درووستکراوە کە ماوەکەی نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کم دەبێت ئەگەر بێت و تەواو بکرێت دەبێت بە گەورەترین بەنداوی کارۆئاوی لە ھەموو کیشوەری ئەفریقا، وە دەبێت بە دەیەم گەورەترین بەنداوەکانی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا. بودجەی خەملێنراوی ٤٫٧ میلیارد دۆلاری ئەمریکییە. دەبێت بە سێیەم بەنداو لە ئەسیوپیا کە بەمەبەستی بەرھەم ھێنانی کارەبا درووستکرابێت. بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ زانا و پسپۆرانی میسر لەکاتی کاریگەرییەکانی بۆسەر ئاوی نیل.

زیاتر...